هاووڵاتیانی شاری کەرکوک بۆ ئیدانەکردنی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا گردبوونەوە

هاوڵاتیانی کەرکوک دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و پشتیوانی رۆژئاوا لە گەرەکی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکوک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

ئێوارەی ئەمرۆ کاتژمێر ٤:٣٠ لە گەرەکی ڕەحیم ئاوای شاری کەرکوک گردبوونەوەیەک سازکرا دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هاووڵاتیانی شاری کەرکوک پشتیوانی خۆیان بۆ کوردانی رۆژئاوا دووپاتکردەووە.

لە گردبوونەوەکەدا بە ناوی هاووڵاتیانی شاری کەرکوکەوە هەڤاڵ دارا بەیاننامەکەی خوێندەوەوە و وتی: "سڵاو لە بەرخۆدانی ئازایەنەو شەرەفمەندانەی خەلکی رۆژئاوا، دروود بۆ روحی شەهیدانی ئاشتی و ئازادی، ئەمرۆ لێرەوە بەناوی خەلکی شاری کەرکوکەوە ئیدانە و سەرکۆنەی هێرشتی ناڕەواو نامرۆڤانەی و دڕندانەی دەوڵەتی تورکی فاشت دەکەین بۆ سەر خەلکی سڤیل و بێ تاوانی رۆژئاوای کوردستان، ئیدانەی هەڵویستی شەرمنانەی دەوڵەتانی زڵهێز دەکەین کە جینۆسایدی گەلەکەمان لەبەر چاوی ئەوانەوە روودەدات بەڵام ئەو ووڵاتە زڵهێزانە بێباکانە بێ دەنگیان هەلبژاردووە تەمشاکەرێکی بێ وویژدان و بەرژەوندی خاوازن."

هەرەوها لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: "داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین هەڵویستی روون و جدی و بوێرانەی خۆیان نیشان بدەن درک بە مەترسی ئەم ئاگرە هەڵگرساوە بکەن چونکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم خاڵەدا راناوەستێت و پەلدەهاوێشت بەشەکانی دیکەی عێراق و کوردستان بۆیە ئەرکی هەمووانە لە خەمی ئەم دۆخەدا بین."

لە کۆتایدا هەڤاڵ دارا بەناوی هاووڵاتیانی شاری کەرکوکەوە ووتی: "سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ شەهیدە سەربەرزەکانی رۆژئاوای کوردستان وە هیوای زوو چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین."

ک-ش