هاووڵاتیانی کەرکوک داوای بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی دەکەن

بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر تەواوی گەلی کورد هاووڵاتیان داوای بایکۆتکردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی دەکەن.

لە سەرتاسەری باشووری کوردستان لەلایەن بەشێكی زۆری گەنجان و هاوڵاتیان کەلوپەلی تورکی بایکۆت کرا و لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا هەڵمەتێکی فراوان دەستی پێکردووە بۆ بایکۆتکردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی وەکو وەڵامدانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرشانەی دەوڵەتی فاشستی تورک دەیکات دژ بە گەلی کورد لە تەواوی کوردستان.

شەماڵ جەوهەر هاووڵاتیەکی شاری کەرکوکە دەربارەی بایکۆت کردنی کاڵا و کەلوپەلی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ووتی: "بۆ ئەوەی بتوانین کاریگەری لە ئابوری تورکیا بکەین پێویستە بازرگانان کەلوپەلی تورکی هاوردە نەکەن بەتایبەتی بازرگانانی کورد، کاتێک ئێمە کەلوپەلی تورکی نەکڕین ئەتوانین بە رێگای ئابوری وەڵامی هێرشەکانی تورکیا بدەینەوە و لە رێگەی ئابوری دەتونین سەزای تورکیا بدین."

هەروها شەماڵ جەوهەر ووتیشی: "ئێمەی کورد پێویستە بە یەکگرتووی بایکۆتی کاڵای تورکی بکەین تا زیاتر کاریگەری لە ئابوری تورکیا بکەین و ئابوری ئەو ووڵاتە داگیرکەرە بروخێنین چونکە تەنها ئێمە بازاری تورکیامان بوژاندۆتەوە."

دانیال کەریم هاووڵاتیەکی دیکەی شاری کەرکوکە دەربارەی ووەڵامدانەوەی هێڕشەکانی تورکیا بە رێگەی ئابوری بە ئاژانسی هەواڵی فورت ڕایگەیاند: "هەر چەندە شاری کەرکوک لەژێر حوکمی سەربازییە بەڵام هەستی نەتەوەی لەم شارە هەر بەزیندووی ماوەتەوە بۆیە پێویستە هاووڵاتیانی شاری کەرکوک بڕیاربدەن لەگەل هاووڵاتیانی باشوری کوردستان پێکەوە شکست بە ئابوری تورکیا بێنین چونکە تورکیا هەوڵی داگیرکردنمان دەدات."

هەروەها دانیال کەریم ڕاشیگەیاند: ''ئێمە لێرەوە لەگەل شارەکانی دیکەی باشوری کوردستان بڕیار دەدەین کە کاڵاو کەلوپەلی تورکی بایکۆت دەکەین بۆ ئەوەی شکست بە هەوڵەکانی تورکیا بهێنین بۆ داگیرکردنی ووڵاتەکەمان."

عەلی عەبدولڕەحمان هاووڵاتیەکی دیکەی شاری کەرکوکە دەربارەی هەڵمەتی بایکۆت کردنی کەلوپەل و کاڵای تورکی: "جێگای خۆشحالیە لە ئیستادا لەناو هاووڵاتیان و دووکانداران و هێزەکانی پێشمەرگە کە هەڵمەتێکی بایکۆت کردنی کاڵا و کەلوپەلی تورکی هەیە وە جێگای دەست خۆشییە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بە بەردەوامی هەڵمەتی بایکۆتی شتومەکی تورکی هەیە، من وەکو گەنجێکی شاری کەرکوک داوا لە هەموو گەنجان دەکەم بەشداربن لە هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەلوپەلی تورکی."

هەروەها عەلی عەبدولڕەحمان ووتیشی: "پێم وایە باشوری کوردستان سەچاوەی گەرمی بازاری تورکی-یە بۆیە جێگای خۆشحالیە کە ئەم هەڵمەتی بایکۆت کردنە لە باشوری کوردستان هەیە هێوادارین فراونتربێت بۆ ئەوەی بتونین ئابوری تورکیا لاواز بکەین تا توانای هێرشکردنیان نەبێ بۆ سەر گەلەکەمان."

ف.ق