هاووڵاتییانی کەرکوک: دڕێژە پێدەری ڕێگاکەی دیار غەریب دەبین تا خەتی خیانەت لە باشوور لەناوببەین

گەنجێکی کەرکوک دەلێت: پەیامی من بۆ سەرکردەکانی باشووری کوردستان ئەوەیە، دەست هەڵگرن لەو خیانەت و خۆفرۆشیە. بۆ ئەوەی چیدیکە داگیرکەرانی کورد نەتوانن دستوەربدەنە کوردستان.

دوێنێ هەینی هەزارن کەس لە هەموو شارو شارۆچکەکانی باشووری کوردستان لەسەر گڵکۆی شەهید دیار غەریب بەشدارییان لە مەرسیمی بەرز راگرتنى یادی شەهید دیار غەریب و هەڤاڵانی کرد. ژمارەیەکی زۆری هاونیشتیمانیانی شاری کەرکوکیش بەشدارییان کرد لەو مەراسیمەدا، کە تیایدا ئیدانەی خیانەتکارانیان کرد و پەیمانیان دووپاتکردەوە، درێژە پێدەری رێگای شەهید دیار غەریب بن.

هەڵگورد عەبدوڵکریم میوزیکژیاریکی شاری کەرکوکە و بەشداربوو لە گڵکۆی شەهید دیار غەریب بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایگەیاند: "ئێمە وەکو کۆمەڵە گەنجێکی شاری کەرکوک بە ئەرکی سەر شانی خۆمانمان زانی کە بێینە سەر مەزاری شەهید دیار غەریب ناسراو بە هەڤاڵ ‌هەڵمەت. دوژمنان و ناحەزانی کورد دەیانەوێت پرشنگی ئازادی لە باشووری کوردستان نەهێڵن ئێمەش وەکو گەنجانی کەرکوک ڕێگە بەو خایەنەتە نادەین."

هەروەها هەڵگورد عەبدوڵکریم ڕایگەیاند: "پەیامی خۆمان دووبارە دەکەینەوە ، داوا لە ئازادیخوازان و نیشتیمانپەروەران و چالاکوانە مەدەنییەکان دەکەین، کە هیچ کات بێدەنگ نەبن، چونکە دوژمنانی کورد دەیانەوێت ئازادی لە باشوور نەهێڵن و بە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسان و چالاکوانە سیاسییەکان. دیارە پرشنگی ئازادی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بڵاوبووەتەوە ئێمە ئەمانەوێت درێژە پێدەری ئەم پرشنگی ئازادیە بین تا خەتی خیانەت لە باشوور لەناوببەین."

هەڤاڵ زامۆ هاووڵاتییەکی تری شاری کەرکوکە و بەشداربوو لە مەراسیمى سەر گڵکۆی شەهید دیار غەریب و وتی: "وەکۆ هاووڵاتییەکی شاری کەرکوک بە ئەرکێکی ئەخلاقی و ئەرکێکی  نەتەوەیی، مرۆڤایەتی و نیشتیمانیمان زانی کە بێین بۆ سەر مەزارگەی شەهیدان لە قەندیل بەتایبەتی شەهید دیار غەریب."

هەڤاڵ زامۆ وتیشی: " شەهید دیار غەریب کەسێک بوو خاوەنداریی لە هەموو کوردستان دەکرد. ئێمەش بە ئەرکی خۆمان دەزانین خاوەنداری لە شەهیدانی هەرچوارپارچەی کورستان بکەین، هاتنی ئێمە ئەمڕۆ پەیامێکە بۆ دوژمنانی کورد، کە ئێمە رێبازی ئەوان وون ناکەین و هەرگیز لە بیریان ناکەین و درێژە پێدەری ڕێگای ئەم شەهیدانە ئەبین تا ئەو ئامانجەی لە پێناویدا شەهید بوون دێتە دی."

دیار شەریف گەنجێکی دیکەی شاری کەرکوکە و بەشداربوو لە مەراسیمی سەر گڵکۆی شەهید دیار غەریب و ڕایگەیاند: " ئێمە وەکو هاووڵاتییانی شاری کەرکوک هاتووین بۆ سەر مەزاری گڵکۆی شەهیدی دیار غەریب. هاتنی ئێمە بۆ بەرزڕگرتنی رێبازەکەی ئەوە. لەدەستدانی شەهید دیار غەریب لە دوستدانێکی گەوەر بوو بۆ هەرچوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی بۆ باشوور."

هەروەها دیار شەریف راشیگەیاند: "پەیامی من بۆ سەرکردەکانی باشووری کوردستان ئەوەیە، دەست هەڵگرن لەو خیانەت و خۆفرۆشییە بۆئەوەی چیدیکە داگیرکەرانی کورد نەتوانن دست وەربدەن لە کوردستان، ئەگەر تەمەشایەکی مێژوو بکەین دەبین  دووژمنانی کورد هەمیشە پاڵپشتی میرنشینێکیان دەکرد بۆ لەناوبرنی میرنشینەکانی دیکە پاشان ئەو میرنشینەشیان لە ناو ئەبرد ئەمڕۆش دەبینین تورکیا هەمان سیاسەت بەکاردێنی کە بە چاوساغی پەدەکە لە باشوورلایەنە کوردییەکانی دیکە لاواز دەکات و لەناویان دەبات."

لە کۆتایشدا دیار شەریف وتی: "داواکارم حزب و لایەنەکانی باشووری کوردستان چاوێک بەخۆیاندا بخشێننەوە و بەخۆیاندا بچنەوە و خۆیان بەدوور بگرن لە خەتی خیانەت."

ر.م