هاووڵاتیێکی کورد پاش دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران دەسبەسەر کرا

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی "عەلی عەزیزی" خەڵکی شاری کرماشان پاش دیپۆرت کردنەوە لە دانمارکەوە بۆ ئێران دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان عەلی عەزیزی خەڵکی شاری کرماشان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵی ٢٠١٥ لە وڵاتی دانمارک وەکوو پەناخواز، داوای پەنابەری کردبوو و پاش رەت کردنەوەی داواکارییەکەی، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بانەمەڕ، دیپۆرتی ئێران کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و بۆ گرتیگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کرماشان گوازراوەتەوە.

عەلی عەزیزی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری کرماشانەوە لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدراوە.
بە پێی هەوڵەکە ئەم گیراوە کوردە هەتاکو ئیستا لە گرتیگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دایە و هیچ زانیاریێک لە دۆخی ناوبراو نییە.