هاوکات لەگەڵ چاکبوونەوەى ٣ تووشبووی کۆرۆنا لە کەروک رێوشوێنەکان بۆ پاراستنى هاووڵاتییان بەردەوامە
پاریزگای کەرکوک بە وەکالەت چاکبوونەوەی ٣ تووشبوو لە کۆی ٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
پاریزگای کەرکوک بە وەکالەت چاکبوونەوەی ٣ تووشبوو لە کۆی ٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.
ئەم شەو کاتژمێر ٩:٠٠ بە سەرپەرشتی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدرا کە تێدا چاکبوونەوەی ٣ کەس لە کۆی ئەو ٧ کەسەی کە تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبوون ڕاگەیاند.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت ڕاکان سەعید جبوری ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی کە ٧ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک خرانە ژێر چاودێری تیمە پزیشکیەکان، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی بەردەوام لەگەل نەخۆشەکان دەرکەوت کە ٣ لەو تووشبوونا چاکبوونەوەتەوە ئەمەش دوای ئەنجامدانی دوو جار پشکنین بۆ دڵنیابوونەوە لە چاکبوونەوەکە، ٣ کەسی دیکەش لەو تووشبووان پشکنینە سەرەتاییەکان نیشانی داوە کە چاکبوونەوەتەوە، بەڵام بۆ دڵنیایی زیاتر ئەنجامی پشکنینەکەمان بۆ بەغداد ناردۆ بۆ دڵنیابوون، ئەگەر ئەو ٣ کەسی دیکەش کە سبەی ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغداد دەگەڕێتەوە پۆزەتیف بێت بۆ چاکبوونەوە ئەوە تەنها ١ کەس دەمینێتەوە لە تووشبوونی کۆرۆنا لە کەرکوک."
هەروەها ڕاکان سەعید جبوری ڕایگەیاند: "رێکارەکانی ڕاگرتنی دەوام و داخستنی چایخانە و کافتریا و ئەو شوێنانەی کە خەڵکی زۆر تێدا کۆدەبنەوە بەردەوام دەبێت، داوا لە هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دەکەین کە رێنەمایەکانی تەندروستی کەرکوک جێبەجێ بکەن بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە چونکە هێشتا مەترسی ڤایرۆسەکە ماوە."
لە کۆتایدا ڕاکان سەعید ڕایگەیاند: "بڕیاری داخستنی خوێندنگە و زانکۆکان پەیوەستە بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە، هەروەها دەوام لە فەرەمانگە حکومیەکان بەردەوام دەبێت بە دەوام کردنی ٪٥٠ی فەرمانبەران.''
سەباح زەنگەنە جێگری بەرێوبەری تەندروستی کەرکوک لە کۆنگرە رۆژنامەوایەکەدا ڕایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک وەزیری تەندروستی عێراق بڕە پارەیەکی زۆری تەرخان کرد بۆ رووبەرووبوونەوەی نەخۆشیەکە، لە ئیستاشدا دوو شوێنمان دیاری کردووە یەکێکیان بۆ چاودێری و پشکنینی ئەو کەسانەیە کە تەنها گومان دەکرێت کە تووشی ڤایرۆسەکە بوونە لە ئیستادا ١٩ کەس لە ژێر چاودێرین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە تووشی نەخۆشیکە نەبوونە،وە ئەو شوێنەی دیکەش ئەو کەسانەی تێدایە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە کە لەئیستادا ژمارەیان ٤ کەسە."
هەروەها سەباح زەنگەنە ڕایگەیاند: " دوای ٢٨ رۆژ لە نەمانی نەخۆشییەکە و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان ئەو کات دەتوانین بڵێین کەرکوک شارێکی تووش نەبووی ڤایرۆسی کۆرۆنایە."
ژ.ت