هاوکارییەکانی میت بۆ چەتەکانی نوسرە و داعش
دوو بەڕێوبەری بەدیلگیراوی میت لەلایەن پەکەکەوە، دانیان بەوەدا نا کە سوپای تورک هاوکاریی چەتەکانی داعش و نوسرەی کردووە و ئاشکراشیان کردووە، کە چۆن ئەو هاوکارییانە نێردراون بۆ ئەو چەتانە.
دوو بەڕێوبەری بەدیلگیراوی میت لەلایەن پەکەکەوە، دانیان بەوەدا نا کە سوپای تورک هاوکاریی چەتەکانی داعش و نوسرەی کردووە و ئاشکراشیان کردووە، کە چۆن ئەو هاوکارییانە نێردراون بۆ ئەو چەتانە.
ەمڕۆ ئاژانسی هەواڵی فورات ڤیدیۆی دانپێدانانی ئایدین گونەل و ئەرهان پەکچەتین، دوو بەرێوبەرە بەدیلگیراوەکەی میتی تورکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا باس لەوە دەکەن، کە سوپای تورک چۆن هاوکاریی بۆ چەتەکان ی داعش و نوسرە و سوپای ئازاد ناردووە.
ئەو بەڕێوبەرانە ئاشکرایان کردووە، کە حکومەتی تورک بۆ چەتەکانی داعش و نوسرە و سوپای ئازاد لەسنوورەکانی دیلۆک، هاتای و ڕوحا کامپی کردووەتەوە، کە لەو کامپانەدا چەتەکانی ڕاهێندراون و هەر لەوێش بەچەک کراون و ڕەوانەی ناو خاکی سوریا کراونەتەوە، هەروەها خستوویانەتە وڕو، کە لە هۆتێلێک لە ئانتالئیا کۆبوونەوەیان بووە بۆ ئەوەی چۆن داعش لە خزمەتی مەبەستەکانی میتدا بەکار بێنن.
ئایدین گونەل ئاشکرایکردووە: میتی تورک بە بارهەڵگر چەکی بۆ چەتەکانی نوسرە ناردووە، لە هۆتێلێک لە ئانتالیا لەگەڵ چەتەکانی نوسرە کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەیەک کە هاکان فیدانی سەرۆکی میتیش تێیدا بەشداری کردووە، هەروەها پاش ئەوەی داعش توانی موسڵ داگیربکات لەگەڵیان بازرگانی ئەنجامدراوە لەلایەن میتەوە.
ئەرهان پەکچەتین ئەو قسانەی گونەلی پشتڕاست کردووەتەوەو ڕایگەیاندووە: میت هاوکاری و چەکی بۆ چەتەکانی داعش، نوسرە و سوپای ئازاد ناردووە.
ئەو بەڕێوەبەرە بەدیلگیراوانەی میت ئاشکراکردووە، کە میت لە وان، ئەستەنبوڵ و ئامەد شوێنی تایبەتی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە نایاسایی دەستگیردەکرێن، ئەو بنکانە نهێنین بۆ ئەوەی ڕایگشی بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە نەزانێت.
ئەوەشیان وەک بەڵگە خستووەتە ڕوو، کە میت پاسێکی لە ڕێگای ئەندامانی سوپای ئازادەوە ناردووەتە سوریا، هێرشێکی خۆکوژی لە دژی ئەو پاسەدا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامیدا چوار ئەندامی میت کوژران، بەڵام حکومەت هەرگیز ئەوەی ڕانەگەیاندووە، بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، کە میت هاوکاری دەنێرێت بۆ چەتەکان.