هاوڵاتییەكی كورد بە خنكێنراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایه‌وه
ئەمڕۆ لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک تەرمی هاوڵاتییەکی کورد بەناوی دڵشاد سدیق بە خنكێنراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ لە گەڕەکی موسەڵای شاری کەرکووک تەرمی هاوڵاتییەکی کورد بەناوی دڵشاد سدیق بە خنكێنراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
به گوێره‌ی ئەو زانیارییانەی به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) گه‌یشتووه، هاوڵاتی دڵشاد سدیق ( ٦۲ ساڵان) كه دانیشتووی شاری كه‌ركووكه، دوای گەڕانەوەی لە نوێژی بەیانی له مزگه‌وت، لە لایەن دوو كه‌سه‌وه خنكێنراوه كاتێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
ڕاگه‌یه‌نرا بكوژه‌كان دز بوون و پاش كوشتنی ئه‌و هاوڵاتییه، ته‌رمه‌كه‌یان خستووه‌ته نێو گونیه‌یه‌كه‌وه. دوای ئاشكرابوونیشیان لە لای دراوسێکانی ئه‌و هاوڵاتییه، هه‌ردوو بكوژه‌كه به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتوون.
دڵشاد سدیق کارمەندی تەندروستیی نەخۆشخانەی ئازادیی فێرکارییە لە بەشی شیکردنەوەی نەخۆشییەکان.
s.m