هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێی بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلح ده‌ستنیشان كرد
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێلح كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر-ی بۆ هاوشاره‌داری ئێلح ڕه‌تكرده‌وه، هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێلح كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر-ی بۆ هاوشاره‌داری ئێلح ڕه‌تكرده‌وه، هه‌ده‌په كاندیدێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد.
ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان كاندیدبوونی سه‌بری ئۆزده‌میر-ی ڕه‌تكرده‌وه كه له لایه‌ن پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی ئێلح كاندید كرابوو.
هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ ناوی د. محه‌مه‌د ده‌میر-ی وه‌ك كاندیدی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوشاره‌داری ئێلح له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌كه تۆمار كرد. بڕیاریشه سبه‌ینێ مه‌ڕاسیمێك بۆ ناساندنی كاندیده نوێیه‌كه‌ی هه‌ده‌په له شاره‌كه ساز بكرێت.
٣١ی مارسی ٢٠١٩ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕێوه‌بچێت.
s.m