ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) دیار غه‌ریب (هه‌ڵمه‌ت) و گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) عه‌بدولقادر ئاسڵان (شاهین) و موراد گوندوز (ده‌وران) ڕۆژی ٥ی ته‌مووز\١٤ی پووشپه‌ڕ له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی سوپای توركی داگیركه‌ر له بناری قه‌ندیل شه‌هید بوون. ئه‌مڕۆ بۆ ڕێزگرتن له‌و شه‌هیدانه له بناری قه‌ندیل مه‌ڕاسیمێكی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌زاران كه‌س ڕوویان له قه‌ندیل كرد
به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی كه‌ركووك، سلێمانی، هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان هاوڵاتییان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمه‌كه به‌ره‌و قه‌ندیل كه‌وتنه‌ڕێ. پاش ئه‌وه‌ی كاروانی سه‌دان ئۆتۆمبێلی گه‌یشته بناری قه‌ندیل، ڕێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا وێنه‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، شه‌هیدان دیار غه‌ریب، دكتۆر سیروان و شه‌هید ڤیان سۆران به‌رز كرانه‌وه. هه‌روه‌ها ئاڵاكانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه هه‌ڵدران. بێ ناوبڕ درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ»، «هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت نامرێ» و «شه‌هید نامرن» ده‌گوترانه‌وه.
له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌كه ژنان هه‌بوون كه له‌نێویاندا خوشكی شه‌هید دیار غه‌ریب هه‌بوو. هاوڵاتییان پاش ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدان چه‌پكه‌گوڵی ڕێز و وه‌فایان له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان دانا.
په‌ده‌كه ڕێگه‌ی نه‌دا دانیشتوانی وارگه‌ی مه‌خموور به‌شداری بكه‌ن
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتوانی وارگه‌ی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی له قه‌زای مه‌خموور هه‌وڵیان دا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چالاكییه‌كه ڕوو له قه‌ندیل بكه‌ن. به‌ڵام كاتێك به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین كه‌وتنه‌ڕێ، له بازگه‌ی ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان (په‌ده‌كه) ڕێگرییان لێ كرا.
s.m