هه‌ولێر؛ هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كران
له شاری هه‌ولێر چه‌ندین ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل پێكه‌وه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
له شاری هه‌ولێر چه‌ندین ڕێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل پێكه‌وه لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كان، سیروان گه‌ردی له لێدوانه‌كه‌دا داوای یه‌كگرتنی له كوردان كرد. گه‌ردی ڕایگه‌یاند: «به‌داخه‌وه گه‌ل و نیشتیمانی كوردستان ده‌بنه قوربانی ململانێی سیاسیی داگیركه‌ران و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ. ده‌بێ گه‌لی كورد له دژی دوژمنان ببنه یه‌ك و به یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.»
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وام بن، ئه‌وان له به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی توركیا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر چالاكی به‌رفره‌وانتر ئه‌نجام بده‌ن.
ش. م