ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌ك ئه‌نجام دراوه و ٢ سه‌ربازی توركیا كوژراون. ئاشكراشی كردووه، له ناوچه‌ی ئه‌لكێی سه‌ر به پارێزگه‌ی وان كۆڵبه‌رێك له لایه‌ن سوپای توركیاوه كوژراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش تێكشكێنرا
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی ٣ی تشرینی یه‌كه‌م\١١ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٧:٣٠ له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له ناوچه‌ی بازیدی ئاگری چالاكیی هاوكاتیان ئه‌نجام دان.
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی كه ئه‌ندامانی تیمه نهێنییه‌كانی هه‌ڵگرتبوو و به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی گوربوولاك ده‌چوو، چالاكییه‌كیان كرد. له‌نزیكه‌وه به‌تووندی له ئامانجه‌كه درا و ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا.
هێزه‌كانمان جارێكی دیكه گرده‌كانی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی ڤه‌دات ئۆزكایا و سه‌ربازگه‌ی ئایی به‌گ-یان كرده ئامانج و چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ر، ڕه‌بایه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی هه‌ردوو گرده‌كه درا و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش و ئامێری ڕادار تێك‌شكێنران. له‌م چالاكییه هاوكاتانهدا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ١١ سه‌رباز كوژراون و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد.
چالاكی له چه‌لێ
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٢:٣٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی خه‌ره‌گۆلی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا كه به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕهبایهكان درا، ٢ سه‌رباز كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌وروبه‌ریان بۆمباران كرد.
كۆڵبه‌رێك كوژرا
١ی تشرینی یه‌كه‌م\٩ی ڕه‌زبه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری دۆڵی ماسیئۆری سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لكێی پارێزگه‌ی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له گه‌ڕان و پشكنیندا بوون، كۆڵبه‌رێكیان له‌سه‌ر هێڵی سنوور كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ٣ی تشرینی یه‌كه‌م\١١ی ڕه‌زبه‌ر پاشه‌كشه‌ی كرد.»
s.m