ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری شه‌مزینانی باكوری كوردستان و بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا زانیاری دا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ئۆپه‌راسیۆنی شه‌مزینان
ڕۆژی ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه، سوپای توركیای داگیركه‌ر له هه‌رێمی گۆڤه‌ندێ-ی ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ به پشتیوانیی كۆپته‌ری جۆری كۆبرا، سه‌ربازه‌كانی به كۆپته‌ری سكۆرسكی ناردۆته هه‌رێمه‌كه و ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی ده‌ستپێكردووه. ڕۆژی ٢٦ی مارس\٦ی خاكه‌لێوه كۆپته‌ره‌كانی جۆری كۆبرا له‌نێوان كاتژمێر ٢٣:٠٠ و ٠٠:٠٠دا گوندی هه‌رگووش و ناوچه‌ی ده‌ریێ پان-یان بۆمباران كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٢:٠٠ و ڕۆژی ٢٧ی مارس\٧ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ٦:٣٠ سوپای توركیای داگیركه‌ر ناوچه‌ی مام ڕه‌شۆ-ی به هاوه‌ن و ئۆبوس تۆپباران كرد.
هێرشی ئاسمانی و بۆردومان
ڕۆژی ٢٦ی مارس\٦ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامدا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا: فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له‌نێوان كاتژمێر ٢٠:٠٠ و ٢١:٠٠دا، ناوچه‌كانی كوزینه و دۆڵی زارگه‌لی-ی هه‌رێمی قه‌ندیل، ناوچه‌ی كه‌ڤۆركێ-ی هه‌رێمی خواكورك، ناوچه‌ی چه‌مچۆ، ئه‌شكه‌وتی برینداران، وه‌رخه‌لێ و ساجا-ی هه‌رێمی زاپ-یان بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ٢٧ی مارس\٧ی خاكه‌لێوه فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی گوندی كۆكه‌رێ و ئه‌شكه‌وتی برینداران-ی هه‌رێمی زاپیان كرد.
s.m