له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «ڕۆژی ٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٣ سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی ناوچه‌ی شه‌هید ده‌روێش و شه‌كیف-ی هه‌رێمی خواكورك-ی باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی داگیركاری كردووه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای بۆردومانی تووندی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كان به دانانی سه‌رباز له ناوچه‌كه ویستوویانه هێزی خۆیان پیشان بده‌ن.»
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی به‌رخۆدانی سه‌رفرازی هه‌وڵ ده‌دات ڕاستییه‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری درۆ و هه‌ڵه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی ئه‌نجامی داوه گه‌وره‌تر پیشان بدات. ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی وشكانی كه له چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پڕۆسه‌ی شه‌ڕدایه كه ساڵی ڕابردوو له ناوچه‌ی لێلیكان ده‌ستی پێكردووه، بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ربازی ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش بكرێت. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه وه‌ڵامی كاریگه‌ری گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان وه‌رده‌گرێت و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین شكسته‌كانی مێژووی خۆی ده‌بینێت.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاندووه، دواتر زانیاریی ورد ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
له ئیدر ٥ سه‌رباز كوژران
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه، «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازیی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٧ی ئایار\٦ی جۆزه‌ردان له دژی ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كان و سه‌ربازانی پیاده‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر چالاكییان كردووه له كاتێكدا به‌ره‌و ڕێگه‌ی سه‌ربازگه‌ی باشاران-ی ناوچه‌ی باشان-ی ئیدر ده‌چوون. له‌م چالاكییه‌دا گورز له ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئامارۆگ (Amarog) درا و ٥ سه‌رباز كوژران و چه‌ند سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامبولانس كوژراو و برینداره‌كانی له ناوچه‌كه گواسته‌وه و ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن دره‌نگانی شه‌و به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌یان كرد.»
s.m