ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌ڕ و چالاكییه‌كانی نێوان ٣ - ٦ی نیسان-ی ئامه‌د، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
ڕۆژی ٣ی نیسان\١٤ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٦:٤٠ هێزه‌كانمان له نزیك گوندی هاجانا له‌نێوان سه‌ربازگه‌ی ملكا و ناوچه‌ی پاسووری ئامه‌د له دژی یه‌كینه‌یه‌كی كۆنترا چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا به‌سه‌ركه‌وتوویی له ئۆتۆمبێلی كۆنترا درا و ٤ كۆنترا كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون. سوپای توركیای داگیركه‌ر، كۆنترا كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه دوورخسته‌وه، دواتر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌رچه‌نده سه‌ربازه‌كان به پشتگیریی فڕۆكه‌ی سیخووڕی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد، به‌ڵام هێزه‌كانمان له دژی ئه‌وان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون كرایه‌وه سه‌ربازێك كوژرا، چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌و ڕۆژه‌دا پاشه‌كشه‌ی كرد، به‌ڵام ڕۆژی ٥ی نیسان\١٦ی خاكه‌لێوه له هه‌رێمی شه‌هید ناڤدار و شه‌هید كاوه به به‌رفره‌وانی به‌رده‌وام بوو.
ڕۆژی ٦ی نیسان\١٧ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٢:٣٠ له هه‌رێمی لیس-ی پاسوور له‌نێوان هێزه‌كانمان و سه‌ربازانی داگیركه‌ر شه‌ڕ ڕوویدا. له شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوودا ٢ سه‌رباز كوژران، ده‌یان سه‌رباز و كۆنترا-ش بریندار بوون. له دوای شه‌ڕ سوپای توركیای داگیركه‌ر كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه ده‌رخست. سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له وشكانییه‌وه ناتوانێ پێشڕه‌وی بكات، له هه‌مان ڕۆژدا كاتژمێر ١٤:٣٠ به چه‌ندین كۆپته‌ر هه‌رێمه‌كه‌یان بۆردومان كرد. له ئه‌نجامی بۆمباراندا ٢ هاوڕێمان شه‌هید بوون. له پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی ٨ی نیسان\١٩ی خاكه‌لێوه ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری له هه‌رێمه‌كه پاشه‌كشه‌ی كرد.
ناسنامه‌ی هاوڕێ شه‌هیده‌كانمان وه‌هایه:

|
ناسناو: ڕه‌شیت ئاگری
ناو و پاشناو: توونجای سینئۆگلو
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك - باوك: بیرگول - مه‌همه‌ت شاكیر
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامه‌د\٦ی نیسان ٢٠١٨
|

|
ناسناو: شه‌ڕڤان ئازادی
ناو و پاشناو: عومه‌ر كایا
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك - باوك: گولسهههر - ڕه‌سوول
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامه‌د\٦ی نیسانی ٢٠١٨
|
s.m