ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ڕۆژی ٦ی ئایار\١٦ی بانه‌مه‌ڕ گه‌ریلاكانیان له ناوچه‌ی جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان و هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان چالاكییان ئه‌نجامداوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز هێزه‌كانمان ڕۆژی ٦ی ئایار\١٦ی بانه‌مه‌ڕ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا.
كاتژمێر ٧:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆلێ-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و چادره‌كانی دوژمن‌دا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٩:٤٠ هێرشیان كرده سه‌ر سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان. گورز له هه‌موو ڕه‌بایه‌كانی سه‌ر گرده‌كه درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
كاتژمێر ١٧:٤٥، هێزه‌كانمان بۆ جاری دووه‌م هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گردی لێلیكان. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بوویه‌وه. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد. له شه‌ویشدا كۆپته‌ری سكۆرسكی به پشتیوانیی كۆپته‌ری كۆبرا سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیان له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.»
s.m