هه‌په‌گه: شه‌هیدانی بۆتان و ئامانۆس یادگاریی به‌رخۆدانن
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له بۆتان و ئامانۆس شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه یادگاریی به‌رخۆدانن.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه له بۆتان و ئامانۆس شه‌هید بوون. ڕاشیگه‌یاند، هه‌ر یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه یادگاریی به‌رخۆدانن.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی چه‌ند گه‌ریلایه‌كی ئاشكرا كرد كه پار شه‌هید بوون. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «سیسته‌می فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له شه‌ڕی قڕكردنی دژ به گه‌لی كورس سه‌ركه‌وێت، هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی خۆی به‌كاردێنێت و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هێرش ده‌كاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌له‌كه‌مان. به‌ڵام له دژی مێتینگه‌ری كه ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێكی به ناوی كورد و كوردستان له‌ناوببات، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به ڕۆحی فیدایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له كوردستان و توركیا ئاستێكی گرنگی تێكۆشانیان ئافراندووه و هێرشه‌كانی دوژمنیان تێكشكاندووه. له‌نێو ئه‌م تێكۆشانه‌دا هاوڕێیانمان دیار، ڕووهات، ده‌روێش، فه‌رهاد، حه‌قی و سیابه‌ند له ئاداری ٢٠١٨ له هه‌رێمه‌كانی بۆتان و ئامانۆس شه‌هید بوون. ئێمه به‌ڕێزدارییه‌وه یادی هاوڕێكانمان ده‌كه‌ینه‌وه.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «ئه‌م هاوڕێیه ئازیزانه‌ی ئێمه، هه‌ر یه‌كێكیان له هه‌رێمێكی جیاوازی كوردستان به درووشمی [ڕێبه‌ری ئازاد، كوردستانی ئازاد] هاتنه نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان و تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌برد. به ڕه‌نج، فیداكاری و به‌شدارییه‌كی دروست، هه‌میشه هه‌وڵیان دا له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌رایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ڕێ بكه‌ن. هاوڕێیانمان دیار، ڕووهات، ده‌روێش، فه‌رهاد، حه‌قی و سیابه‌ند كه كه‌سی قاره‌مانی گه‌له‌كه‌مانن و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه له دژی دوژمن شه‌ڕیان كرد، هه‌میشه له تێكۆشانه‌كه‌ماندا یادیان ده‌كرێته‌وه و بۆ هاوڕێكانیان ده‌بنه نموونه.»
«هه‌ر یه‌كێك له‌و هاوڕێیانه‌مان یادگاریی به‌رخۆدانن. ئێمه جارێكی دیكه به‌ڕێزدارییه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده هێژاكانیان و گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئاڵای ئازادی كه ئه‌وان ڕاده‌ستی ئێمه‌یان كردووه بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن.»
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه ناسنامه‌ی شه‌هیدان وه‌هایه:
ناسناو: دیار گابار
ناو و پاشناو: مه‌عسووم ئیلهان
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: فاتم - مووسا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠١٨ - گابار
ناسناو: ڕووهات جوودی
ناو و پاشناو: ئه‌نه‌س چابه‌ك
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: مه‌له‌ك - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠١٨ - گابار
ناسناو: ده‌روێش عه‌گید
ناو و پاشناو: قاسم حسێن
شوێنی له‌دایكبوون: كۆبانێ
ناوی دایك و باوك: كه‌لیمه - مسته‌فا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ - ئامانۆس
ناسناو: فه‌رهاد سێرت
ناو و پاشناو: نه‌جمه‌دین كووتووم
شوێنی له‌دایكبوون: سێرت
ناوی دایك و باوك: سه‌عاده‌ت - شوكرو
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ - ئامانۆس
ناسناو: حه‌قی تێكۆشه‌ر
ناو و پاشناو: سوله‌یمان كلچ
شوێنی له‌دایكبوون: دیلۆك
ناوی دایك و باوك: فاتمه - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ - ئامانۆس
ناسناو: سیابه‌ند سه‌رهات
ناو و پاشناو: تانژوو ده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك و باوك: ئالیه - جه‌زمی
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٧ی ئاداری ٢٠١٨ - ئامانۆس
s.m