ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له شاری ئیدر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سوپای توركیای داگیركه‌ر ماوه‌یه‌كه به یه‌كینه شاراوه‌كانی له ناوچه‌ی كرێ كۆرێ-ی ئیدر ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌رده‌وامه، ئێواره‌ی ١١ی كانوونی یه‌كه‌م\٢٠ی سه‌رماوه‌ز كاتژمێر ٢١ له ده‌ڤه‌ری كرێ ستیلا-ی هه‌مان ناوچه دژی یه‌كینه شاراوه‌كان چالاكییه‌ك ئه‌نجام درا. گورزی تووند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و فه‌رمانده‌یه‌كی یه‌كینه‌كه كوژرا و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون كه ژماره‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.»
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازیی جۆری جه‌مسه (Cemse) كه هه‌وڵی داوه ده‌ست له دۆخه‌كه وه‌ردات. گورزیان له ئۆتۆمبێله‌كه داوه، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، سه‌ربازگه‌كانی دوژمن له ناوچه‌كه، دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژییان كردووه. له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.
s.m