هه‌په‌گه له ئیدر هێرشی كرده سه‌ر كۆنترا-گه‌ریلاكان
له چوارچێوه‌ی «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی»دا كه هه‌په‌گه له هه‌رێمی سه‌رحه‌دی باكووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه، چالاكییه‌ك له دژی گرووپێكی كۆنترا-گه‌ریلا ئه‌نجامدرا.
له چوارچێوه‌ی «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی»دا كه هه‌په‌گه له هه‌رێمی سه‌رحه‌دی باكووری كوردستان ده‌ستیپێكردووه، چالاكییه‌ك له دژی گرووپێكی كۆنترا-گه‌ریلا ئه‌نجامدرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ئیدر و جۆله‌مێرگ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه:
ئاگری
«له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشگێڕیدا كه له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی سه‌رحه‌د به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٨ی مارس كاتژمێر ١٦:٣٠ له نزیك ده‌روازه‌ی سنووری دلوجو-ی ناوچه‌ی باشان-ی ئیدر، له گرووپێكی كۆنترا-یان دا كه خه‌ریكی دروستكردنی ڕێگه‌ی ئهولهكاری بوون. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورز له یه‌كه‌كه‌ی كۆنترا درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه كۆنترا-یه‌ك كوژرا.»
جۆله‌مێرگ
«٧ی مارس كاتژمێر ١٢، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی گرێ له ناوچه‌ی چه‌لێ-ی سه‌ر به جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا له سه‌نگه‌ر و وارگه‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.»
s.m