هه‌په‌گه: له بارزان و ئه‌رزنجان ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی یه‌ژا ستار له هه‌رێمی بارزان ٤ سه‌رباز و له ئه‌رزنجان-یش ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی یه‌ژا ستار له هه‌رێمی بارزان ٤ سه‌رباز و له ئه‌رزنجان-یش ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ٧ و ٨ی ئایار\١٧ و ١٨ی بانه‌مه‌ڕ، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند:
له هه‌رێمی بارزان ٤ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز-دا هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار ڕۆژی ٨ی ئایار\١٨ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٠:٤٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی شاراوه‌ی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له ده‌وروبه‌ری گردی بایراك له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان جێگیر بووبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران.
له ئه‌رزنجان ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، ڕۆژی ٧ی ئایار\١٧ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ٩ له مه‌یدانی ده‌راشۆرانی گه‌وره له ناوچه‌ی كه‌ماهی ئه‌رزنجان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ر و چادره‌كانی دوژمن دا و ٣ سه‌ربازی توركیا له چالاكییه‌كه‌دا كوژران.
s.m