هه‌په‌گه: له بارزان ٣ سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا تێكدران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان ٣ سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا تێكدران و ٥ سه‌رباز كوژران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان ٣ سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا تێكدران و ٥ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی بارزان، ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ و ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ٣ سه‌نگه‌ری هێزه‌كانی داگیركه‌ر تێكدراون و ٥ سه‌رباز كوژراون. هه‌روه‌ها له گه‌ڤه‌ر و سلۆپی ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
له بارزان ٥ سه‌رباز كوژران
ڕۆژی ٢٥ی نیسان كاتژمێر ١٠:٤٠ هێزه‌كانمان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له گردی خوه‌دێ-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له‌و سه‌نگه‌ره‌كانه‌ی دوژمن دا كه له‌سه‌ر گرده‌كه دروستكرابوون. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌نگه‌ری دوژمن تێكدران و چه‌كێكی جۆری A4 تێكشكێنرا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌رباز كوژران.
٢ سه‌رباز له گه‌ڤه‌ر كوژران
٢٥ی نیسان كاتژمێر ٩:٤٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی دوژمن كه له‌سه‌ر گردی شه‌هید ڕه‌حیمه-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ بوون، چالاكییان ئه‌نجامدا و ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
له سلۆپی چالاكی له دژی سه‌ربازگه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا
ڕۆژی ٢٥ی نیسان كاتژمێر ٨:٣٠ هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌ی كریاره‌ش كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ. له چالاكییه‌كه‌دا گورز له ٢ ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی و كابینه‌یه‌ك درا. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه، سه‌ربازێكی دوژمن كوژراوه. هێزه‌كانی دوژمن له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان كرد.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی قه‌ندیل، ئاڤاشین و خواكورك-یان كرد
ڕۆژی ٢٥ی نیسان، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كاتژمێر ١٢:٠٠ تا كاتژمێر ١٣:٠٠ ده‌وروبه‌ری زارگه‌لی، مه‌یدانی به‌درخان و گوندی بێپالان-ی هه‌رێمی قه‌ندیل بۆردومان كران. هه‌روه‌ها كاتژمێر ١٢:٣٠ مه‌یدانی ئادل به‌گ-ی هه‌رێمی ئاڤاشین و كاتژمێر ١٣:٠٠ ناوچه‌ی كانیقرێژ-ی هه‌رێمی خواكورك بوونه ئامانجی هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان.
s.m