هه‌په‌گه له برادۆست گورزێكی دیكه‌ی له سوپای توركیا دا
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران.
چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان به‌رده‌وامه. له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست لایه‌نی كه‌م ٢ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڕۆژی ١ی ئایار\١١ی بانه‌مه‌ڕ له لێلیكان چالاكییه‌كیان دژ به سوپای توركیا ئه‌نجامداوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا كه له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان ده‌ستی پێكردووه، هێزه‌كانمان ڕۆژی ١ی ئایار\١١ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٣ له دژی سه‌ربازانی دوژمن كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان بوون، چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامدا. گورز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا ٢ سه‌رباز كوژران و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی گوندی شوشانی كرد و سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانیشی له دانی ئێواره‌دا له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.»
s.m