هه‌په‌گه: له جۆله‌مێرگ و برادۆست ٢٠ سه‌رباز كوژران
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر و چه‌لێی جۆله‌مێرگ و هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر و چه‌لێی جۆله‌مێرگ و هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان، لایه‌نی كه‌م ٢٠ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی «هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری»دا، هێزه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان و هه‌رێمی برادۆستی باشووری كوردستان چه‌ندین چالاكیی كاریگه‌ریان له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له ١٣-١٤ی حوزه‌یران\٢٣-٢٤ی جۆزه‌ردان ٣ چالاكییان ئه‌نجامداوه و ١٢ سه‌رباز كوژراون. هه‌روه‌ها له چالاكییه‌كه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ له ٣ قۆڵه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر سوپای توركیا و ٧ سه‌رباز كوژراون.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له ئه‌نجامی ٣ چالاكیدا، له چه‌لێ ١٢ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٣-١٤ی حوزه‌یران\٢٣-٢٤ی جۆزه‌ردان له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامدا.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٨:٣٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا كه له گردی مه‌رگه‌نش-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا به‌توندی گه‌رز له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و تێكدران. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٨ سه‌رباز كوژران. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆمباران كرد. كوژراو و برینداره‌كانی خۆیشیان له دره‌نگانی شه‌ودا به كۆپته‌ری سكۆرسكی گواسته‌وه.
كاتژمێر ١٠:٥٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی گردی كۆردینه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه له سه‌نگه‌رێكی سه‌ربازه‌كان درا، سه‌نگه‌ره‌كه به‌ته‌واوی تێكدرا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٣ سه‌رباز كوژراون. له دوای چالاكییه‌كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٦:٠٠ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆردومان كرد.
له ٣ قۆڵه‌وه چالاكی؛ ٧ سه‌رباز له گه‌ڤه‌ر كوژران
ڕۆژی ١٤ی حوزه‌یران چالاكییه‌كی دیكه له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ئه‌نجامدرا. هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) كاتژمێر ١٩:٣٠ له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر كه له ده‌روازه‌ی جافه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا كه سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن كرانه ئامانج، له ٣ قۆڵه‌وه لێیان درا و ٧ سه‌رباز كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركیای داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.
به‌هۆی چالاكیی نیشانه‌شكێنی له سیده‌كان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) كاتژمێر ٨:٣٠ له دژی سه‌ربازانی توركیا له گردی لێلیكانی سه‌ر به هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
٢ چالاكی له لێلیكان
له‌نێوان كاتژمێر ٩:٣٠ تا ١٤:٢٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی لێلیكان ٢ چالاكیی جیاوازیان ئه‌نجامدان. له‌م چالاكییانه‌دا كه سه‌نگه‌ر و كابینه‌كانی سه‌ر گرده‌كه كرانه ئامانج و به‌شێوه‌یه‌كی تووند لێیان درا، ڕوون نه‌بوویه‌وه كه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
پشكنینی ناسنامه له دێرسم
١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٠ - ٢١ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار، ڕێگه‌ی پولور - دێرسم-یان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و ناسنامه‌ی ڕێبوارانیان پشكنی. هێزه‌كانمان كه ڕێگه‌كه‌یان ده‌پشكنی، ده‌رباره‌ی پڕۆسه‌ی ئێستا گه‌لیان ئاگادار كرده‌وه.
s.m