هه‌په‌گه: له خواكورك ٤ سه‌ربازی توركیا كوژران
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له خواكورك چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له خواكورك چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٤ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای تورك و هێرشه ئاسمانییه‌كان دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له خواكورك ٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له دژی جموجۆڵی داگیركاریی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له دژی هه‌رێمی خواكوركی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ده‌ستی پێكردووه، ڕۆژی ١١ی ته‌مووز\٢٠ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ٩:١٠ له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركی داگیركه‌ر كه له گردی شه‌هید ساریا و ده‌وروبه‌ری جێگیربووبوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له سێ قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و بنه‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به‌هه‌ڕه‌مه‌كی و به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژیی گوله‌ی له ناوچه‌كه كرد و كاتژمێر ١٤ به پشتیوانی فڕۆكه‌ی سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه. یه‌كینه‌كه‌ی ئێمه كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه بنكه‌ی خۆی.
له وان ٢ گه‌ریلا شه‌هید بوون
ڕۆژی ٢٦ی حوزه‌یران\٥ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له سنووری گوندی ئاركه‌نیس-ی ناوچه‌ی شاخێی سه‌ربه پارێزگه‌ی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و فڕۆكه‌ی سیخووڕی به‌رده‌وامه، له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه و هێزه داگیركه‌ره‌كان شه‌ڕێكی سه‌خت هاته ئاراوه. ٢ هاوڕێمان كه قاره‌مانانه له دژی دوژمن شه‌ڕیان كرد، شه‌هید بوون. دواتر زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هاوڕێیانی شه‌هید بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای تورك به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد
ڕۆژی ٤ی ته‌مووز\١٣ی پووشپه‌ڕ سوپای توركی داگیركه‌ر له گونده‌كانی كانیسۆر، خازر، ئاخچور، سلیلا و ئاشكان-ی سه‌ربه ناوچه‌ی پاییزاوای پارێزگه‌ی وان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. سوپای داگیركه‌ر له گونده‌كان و ده‌وروبه‌ریان ده‌ستی به گه‌ڕان و پشكنین كردووه و سوكایه‌تی به دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌كات و گوشاریان ده‌خاته سه‌ر. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هه‌مان ڕۆژ به‌بێ ئه‌نجام پاشه‌كشه‌ی كرد.
هێرشه ئاسمانییه‌كان
ڕۆژی ١١ی ته‌مووز\٢٠ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك كاتژمێر ٥ ناوچه‌ی عادل به‌گ-ی هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سه‌ربه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا و كاتژمێر ١٧ ناوچه‌ی كه‌ستا-ی سه‌ربه هه‌رێمی مه‌تینان-یان بۆردومان كرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m