ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی گه‌ریلا ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان له سیده‌كان و چه‌لێ له چوار قۆڵه‌وه چالاكییان دژی هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجام داوه. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له ده‌ڤه‌ری چیای جوودیی شرنا‌خ گه‌ریلاكان ٢ چالاكییان كردوون، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
له سیده‌كان ٥ ڕه‌بایه تێكدران و ١٤ سه‌رباز كوژران
ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كه‌ی سیده‌كان هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ٩ هێزه‌كانمان دۆڵی عه‌لی درێژ-ی سیده‌كان له باشووری كوردستان، دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییان كردووه. له چالاكییه‌كه‌دا گورزی سه‌ركه‌وتوانه له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن دراوه. له‌م چالاكییه‌دا ٥ ڕه‌بایه ڕووخێنران و ڕوون بوویه‌وه كه ١٤ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. هه‌روه‌ها دڕۆنێكی داگیركه‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه خواره‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد و به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی-ش كوژراو و برینداره‌كانی هه‌ڵگرته‌وه.»
له چه‌لێ ٣ ڕه‌بایه تێكدران و ٤ سه‌رباز كوژران
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به ٣ چالاكیی گه‌ریلاكان كراوه له هه‌مان ڕۆژدا كه له گردی خه‌ره‌گۆل-ی چه‌لێ ئه‌نجام دراوه و ٣ ڕه‌بایه‌ی سه‌ربازی تێكدراون و ٤ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «٢٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٣ی گه‌ڵاڕێزان له گردی خه‌ره‌گۆل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ كاتژمێر ١٠:٣٠ و ١٢:٤٥ سێ چالاكی له دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن ئه‌نجام دراوه. له چالاكییه‌كاندا ٣ ڕه‌بایه‌ی دوژمن بوونه ئامانجی هێرشی هێزه‌كانمان و تێكدران، هه‌روه‌ها ڕوون بوویه‌وه كه ٤ سه‌رباز كوژراون.»
چالاكی له جوودی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هێزه‌كانی توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌م\١ی گه‌ڵاڕێزان ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دژی ده‌ڤه‌ری كورسێ كه‌چا، یڵدز ته‌په‌سی و گوندی ئاكێتێی چیای جوودیی سه‌ر به شرنا‌خ ده‌ستپێكردووه.
«٢٤ی تشرینی یه‌كه‌م\٢ی گه‌ڵاڕێزان كاتژمێر ١٣ هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال و شه‌هیدانی به‌ستادا چالاكییه‌كیان له ده‌ڤه‌ری یڵدز ته‌په‌سی دژی یه‌كینه‌كانی دوژمن ئه‌نجام داوه. له‌م چالاكییه‌دا له ٢ قۆڵه‌وه گورزی سه‌ركه‌وتوانه له په‌ناگه‌كانی دوژمن دراوه، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. سوپای توركیای داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه كاتژمێر ١٤:٣٠ به‌بێ ئه‌نجام له ناوچه‌كه كشاوه‌ته‌وه.»
s.m