هه‌په‌گه: له سێرت و جۆله‌مێرگ ٤٠ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له سێرت و جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٣٩ سه‌رباز و كۆنترایه‌ك كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له سێرت و جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٣٩ سه‌رباز و كۆنترایه‌ك كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی دوایین چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له باكوور و باشووری كوردستان، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ٣٠ی ته‌مووز له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
٢٧ سه‌رباز له هه‌رێمی بینبیر كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٦ی به‌یانی له گردی شه‌هید فیكره‌تی هه‌رێمی بینبیری ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه ئاماده‌كاری بۆ ئۆپه‌راسیۆن ده‌كرد، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا شوێنه‌كه به‌ته‌واوی ڕووخێندرا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه له‌و چالاكییه‌دا ٢٧ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ئۆبوس و هاوه‌نی هاویشته هه‌رێمه‌كه.
له شه‌مزینان كۆنترایه‌ك كوژرا
كاتژمێر ٧:٤٥، هێزه‌كانمان له ناوچه‌ی شه‌مزینانی گه‌ڤه‌ر له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له‌نێوان گردی گه‌نیش و گردی كۆنسه‌رڤه ڕێگه‌ی ئه‌منی دروستده‌كرد، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدان. چالاكی له دژی ئه‌و بلدۆزه‌رانه كران كه ڕێگه‌یان دروست ده‌كرد. له ئه‌نجامدا ٢ بلدۆزه‌ر ته‌قێندرانه‌وه و كۆنترا(ئه‌ندامێكی هێزی دژه گه‌ریلا)یه‌ك كوژرا. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به چه‌كی قورس ده‌ستڕێژی له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه كرد.
له ٣ قۆڵه‌وه هێرشكرایه سه‌ر سه‌ربازانی توركیا له لێلیكان
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٠ له گردی لێلیكانی هه‌رێمی برادۆستی سیده‌كان له باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له ٣ قۆڵه‌وه گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
به‌هۆی بۆمباران له دهێ ٣ گه‌ریلا شه‌هید بوون
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٧ی ته‌مووز كاتژمێر ١٦ له هه‌رێمی گارسی ناوچه‌ی دهێ له سێرت، ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به پشتیوانی فڕۆكه سیخووڕییه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا یه‌كینه‌یه‌كی ئێمه كه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ ده‌كرد ڕووبه‌ڕووی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای توركیای داگیركه‌ر بوویه‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له زه‌مینه‌وه ناتوانن دژی هێزه‌كانمان شه‌ڕ بكه‌ن، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و كۆپته‌ری هێرشكردنی جۆری ئاتاپ بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه ٣ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كۆتایی پێهات. زانیاری ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵه شه‌هیده‌كانمان دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاده‌كه‌ینه‌وه.
٣ سه‌رباز له به‌رواری كوژران
سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٥ی ته‌مووز له هه‌رێمی چه‌مێ كارێی ناوچه‌ی به‌رواریی سه‌ر به سێرت ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وانی كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن كه هه‌وڵی ده‌دا له‌سه‌ر گردێكی نزیك شه‌هیدگه‌ی هه‌رێمه‌كه جێگیر ببێت، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستادا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه له ٢ قۆڵه‌وه گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران.
٢ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
ئێواره‌ی ٢٦ی ته‌مووز، سوپای داگیركه‌ر به فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆمبارانی چڕیی گرده‌كانی قولینگ، شه‌هید به‌رخۆدان و شه‌هید جانخۆرتی كرد. له دژی یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كه هه‌وڵی ده‌دا له زه‌مینه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌ر گردی شه‌هید به‌رخۆدان، هێزه‌كانمان ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه ته‌رمی سه‌ربازه‌كانی خۆی و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵگرته‌وه و ناچار بوو خۆی له گردی شه‌هید به‌رخۆدان بكشێنێته‌وه.
له ئه‌نجامی چالاكی له گردی سۆرخوین ٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٨ی ته‌مووز كاتژمێر ١٧ له سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید سۆرخوین-یان دا. به گورزی قورس ٣ سه‌رباز كوژران. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٨:٤٥ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن له‌سه‌ر گردی شه‌هید جانخۆرت چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له نزیكه‌وه گورز له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران.
له گردی جانخۆرت سه‌ربازێكی دیكه كوژرا
ڕۆژی ٢٩ی ته‌مووز كاتژمێر ١٤:٣٠، یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن كه هه‌وڵی ده‌دا خۆی بگه‌یه‌نێته سه‌ر گردی شه‌هید جانخۆرت، بوو به ئامانجی هێزه‌كانمان. له‌م چالاكییه‌دا كه گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی ئۆپه‌راسیۆن درا، سه‌ربازێك كوژرا و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گورزی قورسی لێدرا، نه‌چار بوو خۆی له‌سه‌ر زۆر گرد بكشێنێته‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به پشتیوانی ته‌كنیكی، ئۆبوس و هاوه‌نیان هاویشته هه‌رێمه‌كه. هاوكات ئۆپه‌راسیۆن له چه‌می كارێ هێشتا به‌رده‌وامه و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هیچ زیانێك به هه‌ڤاڵانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m