هه‌په‌گه: له لێلیكان، جۆله‌مێرگ و دێرسم ٢١ سه‌رباز كوژران
له ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، له جۆله‌مێرگ و دێرسمی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه لایه‌نی كه‌م ٢١ سه‌رباز كوژران.
له ناوچه‌ی لێلیكان-ی باشووری كوردستان، له جۆله‌مێرگ و دێرسمی باكووری كوردستان له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه لایه‌نی كه‌م ٢١ سه‌رباز كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له لێلیكان، جۆله‌مێرگ و دێرسم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له لێلیكان چالاكیی به‌رفره‌وان؛ ١٥ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، ڕۆژی ٧ی ئایار\١٧ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٦:١٠ له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی به‌رفره‌وانیان ئه‌نجامدا. هێزه‌كانمان له چوار قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژییان له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه كرد. له ئه‌نجامدا ٤ ڕه‌بایه تێكدران و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ١٥ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
٣ سه‌رباز له گه‌ڤه‌ر كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٧:٤٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له نزیك گردی سیڤری له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر-ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران.
له دێرسم ٣ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هیز ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٧ی ئایار\١٧ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١١:٤٥ له نزیك سه‌ربازگه‌ی ئامووتكا-ی ناوچه‌ی خۆزات-ی دێرسم له دژی یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی سوپای كۆماری توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا و ٣ سه‌رباز كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، ته‌رمه‌كانی خۆی و سه‌ربازه برینداره‌كانی به ئۆتۆمبێلی زرێپۆش له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه.
s.m