هه‌په‌گه: له لێلیكان ٣ سه‌رباز كوژران و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه دوێنێ له ناوچه‌ی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له باشووری كوردستان، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه دوێنێ له ناوچه‌ی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست له باشووری كوردستان، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ٣ سه‌ربازی توركیا كوژراون و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی ڕۆژی ٥ی ئایار\١٥ی بانه‌مه‌ڕ (دوێنێ)ی گه‌ریلا له گردی لێلیكان-ی هه‌رێمی برادۆست ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٥ی ئایار\١٥ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٧:٤٥ له دژی سوپای كۆماری توركیا له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هێزه‌كانمان ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ له دژی سه‌ربازانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كه‌ڤۆرتێ-ی هه‌مان ناوچه چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٨ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢ی ئایار\١٢ی بانه‌مه‌ڕ له مه‌یدانی شه‌هید كاوه-ی ناوچه‌ی فارقین-ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری ڕۆژی ٤ی ئایار\١٤ی بانه‌مه‌ڕ به‌بێ ئه‌نجامی كۆتایی پێهات.
s.m