گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له باشووری كوردستان ٥ سه‌نگه‌ری توركیایان تێكدا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌نگه‌ری دوژمن تێكدران.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له گردی لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی دیكه‌یان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌نگه‌ری دوژمن تێكدران.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیای داگیركه‌ر له ناوچه‌ی گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان-ی باشووری كوردستان ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاركردن كرد و له گردی لێلیكان به دانانی ٦ سه‌نگه‌ر خۆیان جێگیر كرد، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی چالاكیی گه‌ریلاكان ده‌بنه‌وه و ته‌نگه‌تاو ده‌كرێن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند، گه‌ریلاكانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه له دژی ٦ سه‌نگه‌ری سه‌ربازانی توركیا كه له‌سه‌ر گردی لێلیكان-ی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان جێگیربوون، چالاكییه‌كی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ستنیشانیان كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا ٥ سه‌نگه‌ر به‌ته‌واوی تێكدران و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش گورزی توندی پێكه‌وتووه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز له سه‌نگه‌ره‌كاندا كوژراون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی چالاكییه‌كه‌دا فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی هه‌رێمه‌كه‌یان كردووه، زانیاری ڕوون به‌ده‌ستنه‌خراون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گه‌ریلاكان چالاكیی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه ٦ سه‌رباز كوژران. ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه له‌و باره‌یه‌وه تا ئێستا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
s.m