هه‌په‌گه: له چه‌لێ، بارزان و لێلیكان ٧ سه‌ربازی توركیا كوژران
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلای له هه‌رێمه‌كانی لێلیكان و بارزان-ی باشووری كوردستان و ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگی ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلای له هه‌رێمه‌كانی لێلیكان و بارزان-ی باشووری كوردستان و ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگی ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان دژی هێزه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر، ٧ سه‌رباز كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه خاكی باشووری كوردستانی داگیركردووه، چالاكییان ئه‌نجامدا.
٢٨ی نیسان كاتژمێر ١٢:٤٥، هێزه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای كۆماری توركیایان دا له گردی شوندرێ له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له چالاكییه‌كه‌دا كوژران و بریندار بوون، ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
٢٩ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له‌سه‌ر گردی لێلیكان، چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٦:١٥، هێزه‌كانمان له دژی هێزه‌كانی سه‌ر گردی لێلیكان چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
٣٠ی نیسان، هێزه‌كانمان چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی دوژمنیان كرد كه له نزیك گردی بایراك له هه‌رێمی بارزان جموجۆڵی ده‌كرد. دوای ماوه‌یه‌ك، كاتژمێر ٤:٢٠ هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌م یه‌كینه‌یه‌ی دوژمن. له مه‌ودایه‌كی نزیكه‌وه گورزیان لێ دا و ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به هاوه‌ن و ئۆبوس بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٢٨ی نیساندا، ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه ٢٦ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ری گردی سۆر-ی سه‌ر به تابووری ده‌شتانێ-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكی ئه‌نجامدراوه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان خستوون، له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m