هه‌په‌گه: له چه‌لێ ٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلا له ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ده‌ستنیشانی كرد، له چالاكییه‌كی دژ به سه‌ربازانی سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ ٦ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، ٨ی تشرینی یه‌كه‌م\١٦ی ڕه‌زبه‌ر هێزه‌كانی یه‌ژا ستار چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كردووه و سه‌ربازێكیان كوشتووه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، درێژه به چالاكییه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن دژی هێزه‌كانی توركی داگیركه‌ر، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا:
٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ٩:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی گردی كۆردینه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له‌و چالاكییه‌دا كه له سه‌نگه‌ر و سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه درا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٦ سه‌رباز كوژراون. سوپای توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ر، هاوه‌ن و ئۆبوس بۆمبارانی ناوچه‌كه‌ی كرد.
٨ی تشرینی یه‌كه‌م\١٦ی ڕه‌زبه‌ر هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) كاتژمێر ١٣ له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی شكێرا-ی چه‌لێ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار كاتژمێر ١٤:٤٠ له دژی هێزه‌كانی توركی داگیركه‌ر كه له گردی سكێرێ سپی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مزینان-ی جۆله‌مێرگ جێگیر بووبوون، چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌خت له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.
هێرشی ئاسمانی
٨ی تشرینی یه‌كه‌م\١٦ی ڕه‌زبه‌ر فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ٩:٣٠ ده‌ڤه‌ری شه‌هید ڕۆسته‌م-ی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، كاتژمێر ١٢:٣٠ گوندی كونیكا و ڕه‌نچبه‌راگا و كاتژمێر ١٨:٣٠یش ده‌ڤه‌ری وه‌رخه‌لێ-یان بۆردومان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩:٣٠ ده‌ڤه‌ری مام ڕه‌شۆ-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشین-یان بۆمباران كردووه.»
s.m