هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك ٦ سه‌رباز كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك له سوپای توركیایان داوه و له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له چه‌ولیك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك له سوپای توركیایان داوه و له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له چه‌ولیك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد هێزه‌كانیان له ناوچه‌كانی گه‌ڤه‌ر و ته‌ندووره‌ك-ی باكووری كوردستان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر و له ئه‌نجامدا ٦ سه‌رباز كوژراون. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، له شاری چه‌ولیك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه:
له گه‌ڤه‌ر ٤ سه‌رباز كوژران
له ٢٤ی ئه‌یلوول\٢ی ڕه‌زبه‌ر-دا، كاتژمێر ١٠:٢٠ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی عه‌لی شێر-ی سه‌ر به ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا ٢ سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران. له دوای چالاكییه‌كه سوپای توركی داگیركه‌ر به ئۆبوس و هاوه‌ن له ناوچه‌ی چالاكییه‌كه‌یان داوه.
له ته‌ندووره‌ك ٢ سه‌رباز كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی سه‌رفرازیی شۆڕشگێڕیدا كه له هه‌رێمی سه‌رحه‌د ده‌ستی پێكردووه، له ٢٤ی ئه‌یلوول\٢ی ڕه‌زبه‌ر دژی یه‌كینه‌یه‌كی سوپای تورك كه ئه‌ركی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی ساركسوو-ی ده‌ڤه‌ری ته‌ندووره‌كی له ئه‌ستۆ بوو، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌م چالاكییه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
له چه‌ولیك ٤ گه‌ریلا شه‌هید بوون
له نیوه‌ڕۆی ١٣ی ئه‌یلوول\٢٢ی خه‌رمانان، سوپای توركی داگیركه‌ر له سنووری گوندی ئاشاگی سه‌ر به چه‌ولیك به هاریكاریی ئامرازه ئاسمانییه بێفڕۆكه‌وانه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له زه‌مینه‌وه به‌هۆی به‌رخۆدانی هێزه‌كانمان نه‌یتوانیوه بێته ناوچه‌كه، به فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌كه‌یان بۆردومان كردووه. له‌م بۆردومانه‌دا ٤ هه‌ڤاڵمان شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هیدمان وه‌هایه:
ناسناو: عه‌گید هازماز |
عه‌گید - موحه‌ره‌م بنگۆل
ناسناو: هێڤی رۆگار ده‌ستان |
هێڤی - سینه‌م ئارسلان
ناسناو: ڕاپه‌ڕین باز |
ڕاپه‌ڕین - مزگین بیلین
ناسناو: شه‌ڕڤان چه‌ولیك |
شه‌ڕڤان - فورات بوولووت
s.m