هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری سه‌ر به پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئاشكرای كرد، ڕۆژی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٤ی ڕه‌زبه‌ر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا دژی سه‌نگه‌ره‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كی به‌هێزیان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هه‌په‌گه‌دا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه هاتووه: «هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٤ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٧:١٥ له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی عه‌لی شێر، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا گورز له ٣ ڕه‌بایه‌ی دوژمن درا و هه‌ر ٣ ڕه‌بایه‌كه ڕووخێنران و ٦ سه‌ربازی دوژمن كوژران.»
s.m