هه‌په‌گه: له گه‌ڤه‌ر ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر، ٩ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر، ٩ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا كه له گه‌ڤه‌ر دژبه سوپای تورك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٩ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان دژبه یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی سوپای تورك. زانیاریی به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان:
سوپای تورك ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له ناوچه‌ی دۆڵی دۆسكیی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو. له ده‌وروبه‌ری گوندی به‌رده‌ڕه‌ش-ی ده‌ڤه‌ره‌كه سه‌ربازانی داگیركه‌ر ده‌ستیان به دروستكردنی سه‌نگه‌ر كرد. هێزه‌كانمان پاش ماوه‌یه‌ك چاودێریكردنی جموجۆڵی داگیركاری، ڕۆژی ٢٣ی ته‌مووز\١ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٩:٣٠ سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی سه‌ربازانیان كرده ئامانج. له‌م چالاكییه‌دا كه له دوو قۆڵه‌وه ئه‌نجام درا، بینایه‌كی دوژمن به‌ته‌واوی ڕووخێنرا، به‌تووندی له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش درا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه، له‌م چالاكییه‌دا ٩ سه‌رباز كوژراون و زۆر سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای چالاكییه‌كه سوپای ده‌وڵه‌تی تورك به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه‌كانی له ده‌وروبه‌ری گوندی به‌رده‌ڕه‌ش دابه‌زراندووه. سه‌ربازانی توركیا ئه‌شكه‌نجه‌ی شوانه‌كانی ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان داوه و هاتووچۆیان له شوێنه‌كه قه‌ده‌غه كردووه.
سوپای تورك له گه‌ڤه‌ر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد
ڕۆژی ٢٦ی ته‌مووز\٤ی گه‌لاوێژ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨:٣٠ سوپای تورك له ده‌وروبه‌ری گوندی كاوله‌گوندێ و پاگه‌نكێی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌ر كه زانیاری له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه وه‌رگیرا، به ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یه‌نین.
به‌هۆی بۆردومانه‌كان زیان به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشت
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك ڕۆژی ٢٥ی حوزه‌یران\٣ی گه‌لاوێژ له‌نێوان كاتژمێر ١٩ - ١٩:٣٠ ده‌ڤه‌ری كانی ساركێی ناوچه‌ی به‌رگاره-ی سه‌ربه هه‌رێمی گارا-ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بۆردومان كرد. له‌م بۆردومانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام زیان به ڕه‌ز و باخی هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یشتووه.
s.m