ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هیچ گه‌ریلایه‌ك ژیانی له‌ده‌ستنه‌داوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
«هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامن. سوپای كۆماری توركیا كه گورزی كوشنده‌ی لێ ده‌درێت، به هێرشی ئاسمانی ده‌یه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ستبێنێت. مێدیای شه‌ڕی تایبه‌تیش درۆی وه‌ها ده‌كه‌ن كه گوایه زۆر فڕۆكه له هه‌رێمه‌كانی ئێمه‌یان داوه و ئه‌نجامیان به‌ده‌ستهێناوه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر كه له به‌رانبه‌ر هێزی چالاكیی به‌رز و سه‌ركه‌وتوانه‌ی گه‌ریلا ناتوانن شه‌ڕ بكه‌ن، دیسان هێرشی ئاسمانییان كردۆته‌وه سه‌ر قه‌ندیل و خواكورك.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ١١ی حوزه‌یران (٢١ی جۆزه‌ردان) كاتژمێر ٢٣:٤٥ و ١٢ حوزه‌یران (٢٢ی جۆزه‌ردان) كاتژمێر ١ ناوچه‌كانی قه‌ڵاتوكان، سووره‌دێ، گوندی سڵێ و گوندی زارگه‌لییان بۆردومان كردووه. هه‌روه‌ها ١١ی حوزه‌یران (٢١ی جۆزه‌ردان) كاتژمێر ٢٣:٤٥ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوچه‌ی ئه‌رمووشێی هه‌رێمی خواكوركیان داوه.»
s.m