هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له به‌ستا شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ڕاستكرده‌وه كه ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئه‌یلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر له مێردین شه‌هیدبووبوو.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له به‌ستا شه‌هید بوون، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌كی ڕاستكرده‌وه كه ڕێكه‌وتی ٣٠ی ئه‌یلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر له مێردین شه‌هیدبووبوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له ڕاگه‌یه‌نراوی ١١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨\١٩ی ڕه‌زبه‌ر به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٣٠ی ئه‌یلوول\٨ی ڕه‌زبه‌ر له سنووری گوندی بادبه-ی سه‌ر به ناوچه‌ی نسێبین-ی مێردین هه‌ڤاڵمان مه‌دیا كاوه و عاكیف به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆن شه‌هید بوون. هه‌ڤاڵمان عاكیف برووسك (مه‌حموود ئۆزده‌میر) كه ڕامانگه‌یاندبوو شه‌هید بووه، له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ی شه‌هید بووه عاكیف باگۆك (عه‌بدولره‌حمان ئه‌رچیك)ه. ئه‌م كه‌موكورتییه ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌هۆی هه‌لومه‌رجی سه‌ختی شه‌ڕ ڕوویدا و داوای لێبووردن له خانه‌واده هێژاكانمان ده‌كه‌ین.»
ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایه‌ی شه‌هید بووه وه‌هایه:
ناسناو: عاكیف باگۆك |
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی شه‌هیدبوونی ٢ گه‌ریلا له ناوچه‌ی به‌ستا ڕایگه‌یاند: «سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠١٨\٢٩ی گه‌لاوێژ له ده‌ڤه‌ری پیرۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی به‌ستا-ی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٢ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌چڕی بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كرد و دواتریش به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازیان له ده‌ڤه‌ره‌كه دابه‌زاند. دواتر له‌نێوان سه‌ربازانی داگیركه‌ر و هێزه‌كانماندا شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌ستی پێكرد. له‌م شه‌ڕه‌دا گورزی تووند له هێزه‌كانی دوژمن درا. هاوڕێیانمان برووسك و ئه‌شره‌ف كه هه‌تا دوایین فیشه‌ك قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌كه‌ونه ده‌ستی دوژمن، به چه‌كی خۆیان خۆیان شه‌هید كرد.»
ناسنامه‌ی ئه‌و ٢ هه‌ڤاڵه‌ی شه‌هید بوون وه‌هایه:
ناسناو: برووسك |
ناسناو: ئه‌شره‌ف باتویی |
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له كه‌سایه‌تیی هه‌ر سێ هاوڕێیه‌كه‌ماندا كه چوونه‌ته ڕیزی كاروانی نه‌مران، سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌كانی گیون، سوونگوور و ئه‌رچیك ده‌كه‌ین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه خه‌ون و خه‌یاڵی هاوڕێكانمان «ڕێبه‌ری ئازاد، كوردستانی ئازاد» به‌دیبێنین.»
s.m