هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلای شه‌هیدی ڕاگه‌یاند
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٣ ژنه‌گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٨ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ناسنامه‌ی ٣ ژنه‌گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له ساڵانی ٢٠١٧-٢٠١٨ شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٣ ژنه‌گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا له كاتی جیاوازدا شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان له مێژووی خۆیدا كه به به‌رخۆدانێكی گه‌وره ئافراندوویه‌تی، شاهیدی بۆ قاره‌مانه‌تیی بێ وێنه كردووه. له دژی به بێبیركردنه‌وه هێشتنه‌وه و له‌ناوبردن كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ده‌سه‌پێنرێت، گرووپی میلیتانه فیداییه‌كان كه هیواكانی گه‌لیان له ئه‌ستۆگرتووه، نه‌ك ته‌نیا به‌رپرسایه‌تیی ئه‌خلاقی و ویژدانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له هه‌مان كاتدا به باوه‌ڕی و پێداگرییه‌كی پته‌و تێكۆشینی ئیراده ده‌كه‌ن. ئێمه یادی هاوڕێیانی خۆمان نه‌وال، ئه‌ڤین و تێكۆشین ده‌كه‌ینه‌وه كه زۆر باش ده‌ركیان به‌وه كردبوو كه ئازادی پێویستی به قوربانیدانی گه‌وره‌یه و له ڕێی ئه‌و تێكۆشانه‌دا شه‌هید بوون.»
ناسنامه‌ی ٣ گه‌ریلا شه‌هیده‌كه:
ناسناو: نه‌وال ڕۆسته‌م
ناو و پاشناو: په‌ریخان توران
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: مومه - فه‌رهه‌م
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٩ی ته‌مووزی ٢٠١٧ - شرنا‌خ
ناسناو: ئه‌ڤین خه‌ملین
ناو و پاشناو: دیمه‌ن ده‌میر
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: ناهیده - سه‌لیم
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
ناسناو: تێكۆشین كاركه‌ر
ناو و پاشناو: نازلی كۆموش
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: خالیده - سه‌رتیف
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٦ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ - هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «هاوڕێیانمان نه‌وال، ئه‌ڤین و تێكۆشین هیوای گه‌لی كوردستانیان خستبووه سه‌ر شانیان، كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ڕێی ئازادی و به باوه‌ڕییه‌كی به‌رز خۆیان له تێكۆشیندا پێچاوه. ئه‌م هاوڕێیه سه‌ربه‌رزانه‌ی ئێمه كه له تێكۆشینی ئازادیی كوردستاندا به‌فیدایی شه‌ڕیان كردووه و شه‌هیدبوونه، له‌و كاته‌وه‌ی هاتوونه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا، به باوه‌ڕیی خۆیان بۆ ئازادی، فیداكاری و دڵسۆزی بوونه‌ته نموونه‌ی گرینگ. هاوڕێیانمان كه له دژی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری به پێوه‌ری ژنی ئازاد و ژیانی شۆڕشگێڕی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه پێشبكه‌ون قوربانییان داوه. له‌نێو تێكۆشینی به درووشمی كوردستانی ئازاد و ڕێبه‌رایه‌تی ئازاد-دا، هه‌نگاوی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕییان ناوه.»
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا، هه‌په‌گه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته كردووه و سوێندی خواردووه خاوه‌نداره‌تی له یادی شه‌هیدان بكات: «ئێمه جارێكی دیكه به‌ڕێزه‌وه یادی هاوڕێیانمان نه‌وال، ئه‌ڤین و تێكۆشان ده‌كه‌ینه‌وه. سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌كانی تورنا، ده‌میر و كۆموش-ی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. سوێند ده‌خۆین كه هه‌تا به‌دیهێنانی خه‌ونی ژیانی ئازاد-ی شه‌هیدان به‌شێوه‌یه‌كی بێ وێنه به‌رده‌وامی به تێكۆشانمان بده‌ین.»
s.m