هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ شه‌هیدی ئاشكرا كرد
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه مانگی نیسان له باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه مانگی نیسان له باكووری كوردستان شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٦ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه له ٤ی نیسانی ٢٠١٨ له ناوچه‌ی پیله‌مووری دێرسم شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه:
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ١١ی نیسانی ٢٠١٨‌دا، ئێمه ڕامانگه‌یاندبوو كه له‌نێوان ٢-٤ی نیسان له مه‌یدانه‌كانی شه‌هید هه‌ربژی و شه‌هید حه‌سه‌نی ناوچه‌ی پیله‌مووری دێرسم، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێك كردووه و له‌نێوان هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا و یه‌كه‌كانی دوژمن شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویداوه. به پێشه‌نگایه‌تیی فه‌رمانداری هه‌رێمی ئه‌رزرۆم هه‌ڤاڵی ئێمه كه‌مال گارزان (مه‌ده‌نی سایلگان) داستانی قاره‌مانه‌تی ئافرێندرا. ئێمه ئاشكرامان كردبوو كه ٦ هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هید بوون. هه‌ر ٦ هه‌ڤاڵه‌كه‌مان كه له دژی هێرشی قڕكردن و داگیركاریی ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی فیدایی شه‌ڕیان كرد، هه‌تا دوافیشه‌كی خۆیان تێكۆشان. به‌هۆی هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ، ناسنامه‌ی ٦ هه‌ڤاڵه‌كه‌مان تازه ئاشكرا بووه.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان
ناسناو: چه‌كدار مامكووت |
ناسناو: هاروون موونزوور |
ناسناو: ڕۆژهات گیڤارا |
ناسناو: سیپان خه‌لات |
ناسناو: سۆرۆ هازرۆ |
ناسناو: وه‌لات ڕێدوور |
هه‌ڵوێستی هه‌ر هه‌ڤاڵێكی ئێمه كه شه‌هید بووه، بووه‌ته ڕێبازی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می نوێی تێكۆشانی ئازادیی ئێمه و پیشانی دا كه باجه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت، گه‌لی كورد هه‌رگیز ده‌ست له هه‌ڵوێستی فیداكاریی شۆڕشگێڕانه به‌رنادات. به‌رخۆدانی ئه‌مڕۆ كه له هه‌ر ٤ پارچه‌ی كوردستان هه‌یه، له سایه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته فیداییه‌ی شه‌هیدانی ئێمه بڵاوده‌بێته‌وه و ویستی دوژمن بۆ كۆتاییهێنان به گه‌ریلا بێ ئه‌نجام ده‌كات. ڕۆحی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی به‌رخۆدانی ئاپۆیی كه له ده‌شت، چیا و شاره‌كانی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئاشكرایه كه ئه‌مڕۆ بووه‌ته هێزی بنه‌ڕه‌تیی پاراستنی گه‌له‌كه‌مان. هه‌ر گیانێكی ئێمه كه شه‌هید بووه، نیشانه‌ی زیندوویی و دڵسۆزییه بۆ ئازادیی گه‌له‌كه‌مان. نه‌ریتی به‌رخۆدانی په‌كه‌كه هه‌رگیز ته‌سلیم ناگیرێت. هه‌ر شه‌هیدێكی ئێمه كه نموونه‌ی ڕێبازی فیدایی هه‌ڵمه‌ته‌كانی شۆڕشگێڕیی ساڵی ٢٠١٨یه، ڕاستییه‌كی زیندووه كه هه‌ڵوێستی به بڕیاری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردیان پیشانی دۆست و دوژمن داوه.
به‌هۆی شه‌هیدبوونی هه‌ر یه‌كێك له هه‌ڤاڵانمان كه فیداكارانه شه‌ڕیان كردووه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێنی خۆمان دووباره ده‌كه‌ین كه هه‌تا به‌دیهێنانی ئازادیی گه‌له‌كه‌مان كه خه‌ون و خه‌یاڵی شه‌هیده‌كانمانه، تێ‌بكۆشین.
s.m