هه‌په‌گه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له چه‌لێ
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند گه‌ریلاكانیان له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌سه‌ر گردێكی ناوچه‌ی چه‌لێ جێگیربوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند گه‌ریلاكانیان له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌سه‌ر گردێكی ناوچه‌ی چه‌لێ جێگیربوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، یه‌كینه‌شاراوه‌كانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی ئه‌لكێ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه و هێرشه ئاسمانییه‌كانیش دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامن.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
هێرش كرایه سه‌ر سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سوپای توركیا له چه‌لێ
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٦ له دژی گردی كۆردینه-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازانی سه‌ر گرده‌كه درا. ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. له دوای چالاكییه‌كه، سوپای تورك به ئۆبوس و هاوه‌ن ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كرد. له بۆمبارانه‌كه‌دا ئاگر له دارستانی ناوچه‌كه كه‌وته‌وه.
له فه‌ڕاشین ئۆپه‌راسیۆن به‌ڕێوه‌چوو
١١ی تشرینی یه‌كه‌م\١٩ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١١:٣٠ سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌كانی چه‌لێ ڕه‌ش، فورات به‌یاس و تشرین-ی ناوچه‌ی فه‌ڕاشین-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد و هێشتاش به‌رده‌وامه. یه‌كینه‌شاراوه‌كان له ناوچه‌كه كه‌مین داده‌نێن.
هێرشی ئاسمانی دژی هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر هێرشی ئاسمانییان دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ئه‌نجام دا. له‌م هێرشه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌كی ئێمه شه‌هید و بریندار نه‌بووه.
ڕۆژی ١٥ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٣ی ڕه‌زبه‌ر فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌ڤه‌ری سیده‌كان و هه‌رێمی زاپ-یان بۆمباران كردووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٦ی تشرینی یه‌كه‌م\٢٤ی ڕه‌زبه‌ر (ئه‌مڕۆ) ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٣ كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری فه‌ڕاشین، كاتژمێر ٩:٢٠ ناوچه‌ی مه‌رڤاسۆن-ی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری ئاڤاشین، ده‌وروبه‌ری گوندی فله‌ها و ئه‌شكه‌وتی برینداران-ی هه‌رێمی زاپ بۆمباران كران. له‌م هێرشانه‌دا هیچ گه‌ریلایه‌كی ئێمه شه‌هید و بریندار نه‌بووه.
s.m