هه‌په‌گه: هێزه‌كانمان له داگیركه‌رانیان دا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان ڕۆژی ١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه له دژی سوپای تورك له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییان كردووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانیان ڕۆژی ١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه له دژی سوپای تورك له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییان كردووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان ڕۆژی ١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ١٣ له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كردووه و سه‌نگه‌ر و بنكه‌كانی دوژمنیان كردووه‌ته ئامانج. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانی دوژمن ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕایگه‌یاند، «ڕۆژی ٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه (ئه‌مڕۆ) فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان له‌نێوان كاتژمێر ٩ - ١٠:٣٠ بۆردومانی گوندی بێره‌شێ، بێپالان و كوزینه-یان كرد له ناوچه‌ی قه‌ڵاتووكانی هه‌رێمی قه‌ندیل-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. هه‌روه‌ها ڕۆژی ١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ١٦ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گردی ئاڤدلۆڤی-یان كرد له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان.»
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كاندا هیچ زیانێكی گیانی به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام له هێرشه‌كه‌ی دژ به قه‌ندیل زیانێكی زۆر به ڕه‌ز و باخی گوندنشینان گه‌یشتووه.»
s.m