هه‌په‌گه: ١١ سه‌رباز كوژران و گورز له ٣ كۆپته‌ر درا
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی باشووری كوردستان، به‌دلیس، شرنا‌خ و دێرسم لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و گورز له ٣ كۆپته‌ر دراوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌رێمه‌كانی باشووری كوردستان، به‌دلیس، شرنا‌خ و دێرسم لایه‌نی كه‌م ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و گورز له ٣ كۆپته‌ر دراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئه‌نجی چالاكییه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له ئه‌نجامی چه‌ند چالاكییه‌كی گه‌ریلا له باشوور و باكووری كوردستان ١١ سه‌ربازی توركیا كوژراون و گورزیش له ٣ كۆپته‌ری سوپای توركیا دراوه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢ی ئایار\١٢ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٠:٤٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له‌سه‌ر گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان بوون، چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
٢ی ئایار\١٢ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٠:٣٠، هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی هه‌ورزێ له هه‌رێمی شه‌هید مزگین-ی به‌دلیس چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٢٩ی نیسان\٨ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٣:٠٠ هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی دۆغان له هه‌رێمی سێگركێ-ی شرنا‌خ. له‌م چالاكییه‌دا بینای سه‌ربازگه‌كه به‌ته‌واوی سووتا و له‌ناوچوو. چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون، به‌ڵام ژماره‌یان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
گورز له ٣ كۆپته‌ر درا
سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه گورزێكی توندی پێكه‌وت، له دوای چالاكییه‌كه به پشتگیریی كۆپته‌ری جه‌نگی له جۆری كۆبرا و ئاتاك، له مه‌یدانی بێناڤیانێ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفره‌وان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٤:٠٠ كۆپته‌ره‌كانی جۆری سكۆرسكی-ش هه‌وڵیاندا سه‌رباز له ده‌روازه‌ی گوهارێ دابه‌زێنن. هێزه‌كانمان ده‌ستڕێژیان له كۆپته‌ره‌كان كرد و گورزیان له ٣ كۆپته‌ر دا. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه گورزی پێكه‌وت، به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی خۆی له هه‌رێمه‌كه دابه‌زێنێت، ناچاربوو بكشێته‌وه.
٣٠ی نیسان كاتژمێر ١٧:٠٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌ی شكێرێ كه‌را چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توندیان له یه‌كینه‌كانی دوژمن دا، به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه. ئۆپه‌راسیۆن ٢ی ئایار\١٢ی بانه‌مه‌ڕ به‌شێوه‌یه‌كی بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا، ڕۆژی ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ كاتژمێر ١٨:٠٠، هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر داگیركه‌ران له گردی نیڤرۆ-ی سنووری سه‌ربازگه‌ی بێسپن -ی ناوچه‌ی سلۆپیی شرنا‌خ. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
له دێرسم ٨ سه‌رباز كوژران
٣٠ی نیسان، هێزه‌كانمان له نزیك گوندی كالیكوندر-ی سه‌ر به ناوه‌ندی دێرسم، چاودێری یه‌كینه‌یه‌كی نهێنیی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ریان كرد. له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئۆزان و شه‌هید ڕۆزا-دا، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٩ له ٤ لاوه هێرشیان كرد و گورزی توندیان له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن دا. له ئه‌نجامدا ٨ سه‌ربازی دوژمن كوژران. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆیان له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. به‌یانیی ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گونده‌كانی كالیكوندر، پاخالی و ئووزوونتارلای ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
s.m