هه‌په‌گه: ٢ كۆنترای دیكه سزا دران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) كه ساڵی ٢٠١٧ شوێنی گرووپێكی گه‌ریلایان بۆ ڕژێمی توركیا ئاشكرا كردبوو، سزا دران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) كه ساڵی ٢٠١٧ شوێنی گرووپێكی گه‌ریلایان بۆ ڕژێمی توركیا ئاشكرا كردبوو، سزا دران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی به سزاگه‌یاندنی ٢ كۆنترا (ئه‌ندامی هێزی دژه‌گه‌ریلا) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«٤ی ته‌مووز هێزه‌كانمان ٢ كۆنترا به ناوه‌كانی ڕه‌مزی گوله‌ر و مه‌حموود گوله‌ر-یان سزا دا. له ڕاگه‌یه‌نراوی ٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧دا ڕامانگه‌یاندبوو كه له ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا له ده‌ڤه‌ری لێخۆسۆری سه‌ر به ناوچه‌ی لیجه‌ی ئامه‌د له نێوان هێزه‌كانمان و سوپای توركی داگیركه‌ردا شه‌ڕێك ڕوویداوه.
له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵمان فه‌رهاد كورتای (عه‌دنان ئوورال) دوای به‌رخۆدانێكی قاره‌مانانه شه‌هید بوو. دوای شه‌هیدبوونی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌مان، هێزه‌كانمان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفره‌وان كرد و گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ردوو كۆنترا ڕه‌مزی گوله‌ر و مه‌حموود گوله‌ر شوێنی هێزه‌كانی ئێمه‌یان بۆ سوپای توركی داگیركه‌ر ده‌ستنیشان كردووه و ئه‌و كه‌سانه بۆ له‌ناوبردنی یه‌كینه‌كه‌ی گه‌ریلاكانمان له‌گه‌ڵ دوژمن هه‌ماهه‌نگییان كردووه.
هه‌ردوو كۆنترا كه له لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌ستگیر كران، دوای لێپرسینه‌وه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا نا. ئه‌و كه‌سانه دانیان پێدانا كه شوێنی گه‌ریلاكانیان به دوژمن ڕاگه‌یاندووه، به ناوی جووتیارییه‌وه چوونه‌ته مه‌یدانه‌كانی گه‌ریلا و زانیاری‌یان به دوژمن داوه. ئێمه داوا له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بوه‌ستنه‌وه.»
s.m