هه‌په‌گه: ٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی میتی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی سێرت-ی باكووری كوردستان ٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی میتی توركیا كوژراون. ڕاشیگه‌یاند، له گه‌ڤه‌ر و لێلیكان ٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد كه له ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی سێرت-ی باكووری كوردستان ٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی میتی توركیا كوژراون. ڕاشیگه‌یاند، له گه‌ڤه‌ر و لێلیكان ٩ سه‌ربازی توركیا كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه له ناوچه‌ی سێرت-ی باكووری كوردستان ٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی میتی توركیا كوژراون و له چالاكییه‌كانی لێلیكان و گه‌ڤه‌ر-یش ٩ سه‌رباز كوژراون و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، ٢ گه‌ریلا بۆ ئه‌وه‌ی به دیل نه‌گیرێن بۆمبه‌كانی خۆیان به‌خۆیاندا ته‌قاندۆته‌وه و شه‌هید بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی میت كوژران
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لیلا و شه‌هیدانی به‌ستا، هێزه‌كانمان له ٢٣ی مارس\٣ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٣:٣٠ له ماوا-ی سێرت له‌نێوان گونده‌كانی مه‌ئینا و مولێ له دژی ئه‌ندامانی هه‌واڵگری چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ئۆتۆمبێلێك كه ئه‌ندامانی پله‌به‌رزی میتی تێدابوون، گورزێكی كاریگه‌ری پێكه‌وتووه و وه‌رگه‌ڕێنراوه. هێزه‌كانمان له‌وێ ٣ ئه‌ندامی هه‌واڵگری (میت)یان كوشتووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ٣ AK47 و ٥ مه‌خزه‌ن و ١٥٠ فیشه‌كی ئه‌و چه‌كانه‌دا گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر ناسنامه و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا گرتووه.
هاوڕێیانی ئێمه جانشێر و شۆڕش شه‌هید بوون
له دوای چالاكییه‌كه، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به پشتگیریی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو و چه‌ندین كۆپته‌ری سكۆرسكی، سه‌ربازیان له هه‌رێمه‌كه دابه‌زاندووه. له ٢٤ مارس\٤ی خاكه‌لێوه له‌نێوان هێزه‌كانمان و سه‌ربازانی دوژمن شه‌ڕ ڕوویدا. له‌م شه‌ڕه‌دا چه‌ندین سه‌ربازی دوژمن كوژران. هاوڕێیانی ئێمه جانشێر و شۆڕش كه له دژی سه‌ربازانی دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه دیلی ده‌ستی سه‌ربازانی دوژمن، بۆمبه‌یان به‌خۆیاندا ته‌قاندۆته‌وه و شه‌هید بوون. ئۆپه‌راسیۆن ٢٦ی مارس\٦ی خاكه‌لێوه كۆتایی پێهاتووه. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی داگیركه‌ر هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر گوندی مولێ و زه‌ختیان له گوندنشینان كردووه.
له لێلیكان ٥ سه‌رباز كوژران
١٤ی نیسان\٢٥ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٦:٥٠ هێزه‌كانمان له لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیا چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا گورز له ڕه‌بایه و چادره‌كانی دوژمن درا و ٥ سه‌رباز كوژران.
له گه‌ڤه‌ر ٤ سه‌رباز كوژران
له ١٤ی نیسان\٢٥ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٠:٤٠ هێزه‌كانمان له گردی عه‌لی شێر-ی گه‌ڤه‌ر له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامداو. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژراون و بریندار بوون.
له ٣٠ی مارس\١٠ی خاكه‌لێوه هێزه‌كانمان له‌نێوان سه‌ربازگه‌ی وارگه‌نما و گردی ته‌مپۆ-ی گه‌ڤه‌ر له دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی سوپای توركیا چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا ٤ سه‌رباز كوژران.
چالاكیی گه‌ریلا له چه‌لێ
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٢:٣٠ له دۆڵی ده‌شتانێ-ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ند سه‌رباز كوژراو و بریندار بوون.
ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی له چالاكییه‌كه‌ی دژی ئه‌ندامانی میت شه‌هید بوون، وه‌هایه:
|
ناسناو: جانشێر رامان |
|
ناسناو: شۆرش خه‌یری |
s.m