هه‌په‌گه: ٣ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له نزیك گردی شه‌هید ساریا له دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه و ٣ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكان له نزیك گردی شه‌هید ساریا له دژی سه‌ربازانی توركیا چالاكییان ئه‌نجام داوه و ٣ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا دژبه سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر و هێرشه ئاسمانییه‌كانی دژبه هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕۆژی ١٣ی ته‌مووز\٢٢ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گردی شه‌هید عه‌زیز-ی هه‌رێمی خواكورك-یان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان شه‌وی ١٤ی ته‌مووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ گردی هه‌لیكۆپته‌ر و ڕۆژی ١٥ی ته‌مووز\٢٤ی پووشپه‌ڕ (ئه‌مڕۆ) كاتژمێر ٨ گردی شكه‌رێ سپی-یان بۆردومان كرد. دواتر به كۆپته‌ری سكۆرسكی له‌سه‌ر گردی شه‌هید عه‌زیز و گردی هه‌لیكۆپته‌ر سه‌ربازیان دابه‌زاند.
له گردی شه‌هید ساریا ٣ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازانی سوپای توركی داگیركه‌ر كه ده‌یانویست بێنه ناوچه‌كه و له دارستان دار ببڕن، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. هێزه‌كانمان له نزیك گردی شه‌هید ساریا ئه‌و هێزانه‌یان خسته ژێر چاودێرییه‌وه و ڕۆژی ١٤ی ته‌مووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١١ سه‌ركه‌وتوانه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمنیان دا. له ئه‌نجامدا ٣ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون. سوپای توركی داگیركه‌ر كاتژمێر ٢٠ كوژراو و برینداره‌كانی به كۆپته‌ری سكۆرسكی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه. یه‌كینه‌كه‌مان كه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌وه بنكه‌ی خۆی.
هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، ڕۆژی ١٤ی ته‌مووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ كاتژمێر ١٦ له دژی ماكینه‌كانی كاركردنی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه له ڕێگه‌ی ئه‌منیی نێوان گونده‌كانی وارگه‌نما و كه‌ندالۆك-ی سه‌ربه ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ كاریان ده‌كرد، چالاكییه‌كی سابوتاژیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا شۆفڵێكی كاركردن تێكشكێنرا به‌ڵام ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند كوژراو و برینداری سه‌ربازانی توركیای لێكه‌وته‌وه.
هێرشی ئاسمانی
دره‌نگانی شه‌وی ١٤ی ته‌مووز\٢٣ی پووشپه‌ڕ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی گردی ئامێدیی سه‌ربه قه‌زای ئامێدیی سنووری پارێزگه‌ی دهۆك و ده‌وروبه‌ری گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زاپ-یان كرد. له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m