هه‌په‌گه: ٨ سه‌ربازی توركیا كوژران و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌رباز كوژران و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه\یه‌ژا ستار به‌رده‌وامه. له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٨ سه‌رباز كوژران و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆز-دا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٢٨ی نیسان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدا. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٩ هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی كۆردینه‌ی ناوچه‌ی چه‌لێ-ی جۆله‌مێرگ. چالاكییه‌كه له دوو قۆڵه‌وه ئه‌نجامدرا و گورزی توند له دوژمن درا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٢ سه‌رباز كوژران و ٢ ڕه‌بایه‌ش تێكدران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌ی كرد.
له لێلیكان چالاكی
هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٣ له دۆڵی عه‌لی درێژ له مه‌یدانی لێلیكان-ی باشووری كوردستان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن چالاكییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.
دانی نیوه‌ڕۆ كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گردی لێلیكان و گورزی توندیان لێ دان، به‌ڵام ڕوون نه‌بوویه‌وه كه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
ئۆپه‌راسیۆن له ئامه‌د بێ ئه‌نجام بوو
٢٢ی نیسان، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانه‌كانی شه‌هید سه‌رخوه‌بوون، شه‌هید فه‌رهاد و شه‌هید ڕه‌مزی له ناوچه‌ی لجه‌ی ئامه‌د ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ٢٣ی نیسان كاتژمێر ١٢:٣٠ به پشتگیریی كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا، به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازیان له ده‌وروبه‌ری گوندی خۆسۆر و لادێی ما‌لا فارقین-ی لجه دابه‌زاند. هێزه‌كانی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری كۆبرا بۆمبارانی ناوچه‌كه‌یان كرد و زیانیان به گوندنشینان گه‌یاند. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ئێواره‌ی ٢٣ی نیساندا به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
٢٥ی نیسان كاتژمێر ٦:٠٠ سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر به پشتگیریی كۆپته‌ری جه‌نگیی جۆری كۆبرا، به چه‌ندین كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازی له مه‌یدانه‌كانی شه‌هید سه‌رخوه‌بوون، شه‌هید فه‌رهاد و گوندی خۆسۆر دابه‌زاند. به‌م شێوه‌یه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وان كرد. هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٢:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆن له نزیك گوندی خۆسۆر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران و ٤ سه‌ربازیش بریندار بوون. دواتر یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن له مه‌یدانه‌كه بڵاوبوویه‌وه و له لایه‌ن هێزه‌كانمان كرایه ئامانج. له شوێنێكی نزیكه‌وه گورز له سه‌ربازانی دوژمن درا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌مان ڕۆژ هێزه‌كانمان چاودێریی یه‌كینه‌یه‌كی ئۆپه‌راسیۆنیان كرد، دواتر له كاتژمێر ١٧:٣٠ له نزیك گوندی هۆرسه‌لێ هێرشیان كردنه‌سه‌ر. له ٣ قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژی له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن كرا و ٢ سه‌رباز كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه، به كۆپته‌ری كۆبرا بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد، هه‌روه‌ها به كۆپته‌ری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژرا و برینداره‌كانیان له هه‌رێمه‌كه گواسته‌وه. ٢٦ی نیسان سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندان و چه‌ندین گوندنشینیان ده‌ستگیر كرد و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان. ٢٨ی نیسان ئۆپه‌راسیۆنی داگیركه‌ر كۆتایی پێهات و هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆن كشانه‌وه.
s.m