هه‌په‌گه: ١٦ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له هه‌رێمی خواكورك - جۆله‌مێرگ له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا چالاكی كراون. له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ١٦ سه‌رباز كوژراون.
هه‌په‌گه ئاشكرای كرد له هه‌رێمی خواكورك - جۆله‌مێرگ له دژی هێزه داگیركه‌ره‌كانی توركیا چالاكی كراون. له ئه‌نجامدا لایه‌نی كه‌م ١٦ سه‌رباز كوژراون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، چالاكیی هێزه‌كانمان له دژی هێرشه داگیركارییه‌كان به‌رده‌وامه. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌وڵ ده‌دات خاكی باشووری كوردستان و هه‌رێمه‌كانی گه‌ریلا داگیر بكات. له ئه‌نجامی چالاكییه كاریگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان له ٢٩ی ئایار\٨ی جۆزه‌ردان گورزی تووند له دوژمن درا. زانیاریی به‌رفره‌وان له‌وباره‌یه‌وه:
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٩، ١٣ و ١٤ له دژی سه‌ربازه داگیركه‌ره‌كان كه هه‌وڵیان دا له گردی شه‌هید شاهان-ی هه‌رێمی خواكورك پێشڕه‌وی بكه‌ن، چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دان. له چالاكییه‌كاندا كه به ڕێبازی سابۆتاژ ئه‌نجام دران و گورز له یه‌كینه‌كانی دوژمن درا، ٤ سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی ته‌رمی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی هه‌ڵگرته‌وه.
كاتژمێر ١١ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دیكه‌ی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كه هه‌وڵی ده‌دا له گردی شه‌هید بۆتان جێگیر بێت، هێزه‌كانمان چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا ٣ سه‌ربازی داگیركه‌ر كوژران و ٢ سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. سه‌ربازه برینداره‌كان به كۆپته‌ر له ناوچه‌كه گواسترانه‌وه، به‌ڵام ڕوون بوویه‌وه ئه‌وانیش كوژراون. به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وت به‌گشتی له‌و چالاكییه‌دا ٥ سه‌ربازی دوژمن كوژراون.
كاتژمێر ١٤:٣٠ هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌رانی سه‌ر گردی لێلیكان چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
كاتژمێر ٤:١٥ هێزه‌كانمان له دژی سه‌ربازگه‌ی شۆڤێی سنووری شارۆچكه‌ی باژێرگران-ی ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری پارێزگه‌ی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. گورزیان له قوله‌یه‌كی دوژمن دا و ڕووخاندیان. له چالاكییه‌كه‌دا ٢ سه‌ربازی دوژمن كوژران.
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٥ له دژی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی خه‌ره‌گۆل-ی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كیان كرد. له ئه‌نجانی چالاكییه‌كه‌دا گورزی تووند له په‌ناگه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا و ٥ سه‌رباز كوژران. سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن هێرشی كرده سه‌ر ده‌وروبه‌ر و ئاگری له دارستانی ناوچه‌كه به‌ردا.
به‌هۆی بۆردومان گه‌ریلایه‌ك شه‌هید بوو
ڕۆژی ٢٨ی ئایار\٧ی جۆزه‌ردان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی شێخزاده-ی هه‌رێمی خواكوركیان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هاوڕێمان ڕێباز مه‌هاباد (ڕه‌شید حه‌سه‌ن نه‌ژاد) شه‌هید بوو.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان:
ناسناو: ڕێباز مه‌هاباد
ناو و پاشناو: ڕه‌شید حه‌سه‌ن نه‌ژاد
شوێنی له‌دایكبوون: مه‌هاباد
ناوی دایك و باوك: حه‌لیم - جه‌عفه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩\٧ی جۆزه‌ردان - خواكورك
هاوڕێمان ڕێباز له ساڵی ١٩٨٨ له شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه و ساڵی ٢٠١٥ هاتووه‌ته نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان. هاوڕێ ڕێباز له ئاست زوڵمی دوژمن سه‌ری هه‌ڵداوه و هاتووه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا و له‌و ڕۆژه‌وه له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا بهفیداكاری تێكۆشاوه. هاوڕێ ڕێباز له هه‌ڵمه‌تی به‌رخۆداندا گورزی تووندی له دوژمن داوه و تا دوایین سات له‌پێناو هه‌بوونی گه‌لی كورد و پاراستنی ئازادیی گه‌لی كورد هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هاوڕێ ڕێباز و هه‌موو گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای تێكۆشانی ئه‌و دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
ته‌نیا له خواكورك لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژران
داگیركه‌ران كه له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی به‌هێزی گه‌ریلا شكستیان هێنا، بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كه‌یان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌ریلا شه‌هید بوون. به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن شكستی خۆیان بشارنه‌وه و به قاره قاری سه‌ركه‌وتنی ساخته ڕای گشتی فریو بده‌ن. له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه تا ئێستا جگه له شه‌هیدبوونی هاوڕێ ڕێباز هیچ زیانێك به گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه. ته‌نیا له هه‌رێمی خواكورك ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٩ سه‌ربازی دوژمن كوژراون. با گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان و ڕای گشتیی دیموكراتی بزانێت كه گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆیان له دژی هه‌موو هێرشه‌كان به دڵ و گیان خۆڕاده‌گرن و شكست به هێرشه داگیركارییه‌كانی مێتینگه‌ران دێنن. گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان به‌و هێزه‌ی له شه‌هیده قاره‌مانه‌كان، ئایدیۆلۆژیای ژیانی ئازاد-ی ڕێبه‌ره‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرن، له ئێستا و به‌دواوه دژی هه‌موو شه‌پۆله‌كانی هێرش به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
s.m