هه‌په‌گه یادی ٢ گه‌ریلای كرده‌وه كه له مێردین شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕێكه‌وتی ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان له مێردین شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای ئاشكرا كرد كه ڕێكه‌وتی ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان له مێردین شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان له مێردین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٢ گه‌ریلای شه‌هیدیشی ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ڕێكه‌وتی ١٣ی ئایاری ٢٠١٩\٢٣ی گوڵان ڕامانگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان له ناوچه‌ی چالێی سه‌ر به شارۆچكه‌ی میدیاد-ی پارێزگه‌ی مێردین یه‌كینه‌یه‌كمان ڕووبه‌ڕووی سه‌ربازانی سوپای توركیا داگیركه‌ر بووه‌ته‌وه و شه‌ڕ هاتووه‌ته ئاراوه. دوای ئه‌و شه‌ڕه‌ش، یه‌كینه‌كه‌مان له ناوچه‌ی ته‌نهاڤ دژی داگیركه‌ران شه‌ڕی كردووه. هاوڕێیانی ئێمه سه‌ما (خه‌دیجه ئیبراهیم پوور) و ئاگرین (خانم چه‌لیك) گورزی تووندیان له دوژمن داوه و تا دوایین فیشه‌كی خۆیان قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه و شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید:
ناسناو: سه‌ما ته‌كین عه‌جه‌م
ناو و پاشناو: خه‌دیجه ئیبراهیم پوور
شوێنی له‌دایكبوون: ماكۆ
ناوی دایك و باوك: هه‌دیه - فه‌ره‌مه‌ز
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئایاری ٢٠١٩\١٨ی گوڵان - مێردین
ناسناو: ئاگرین تێكۆشین
ناو و پاشناو: خانم چه‌لیك
شوێنی له‌دایكبوون: مێردین
ناوی دایك و باوك: ئه‌مینه - محه‌مه‌د
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٨ی ئایاری ٢٠١٩\١٨ی گوڵان - مێردین
هاوڕێ سه‌ما ساڵی ١٩٩١ له شاری ماكۆ-ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه و بووه‌ته شاهیدی ئه‌و سته‌مه‌ی له گه‌لی كوردستان كراوه. هاوڕێ سه‌ما له‌م پڕۆسه‌یه‌دا تێكۆشانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستانی له‌نزیكه‌وه ده‌ناسێت و ساڵی ٢٠٠٦ وه‌ك ژنێكی ئازه‌ری دێته نێو ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه. هاوڕێ سه‌ما ئازادیی گه‌لی كورد وه‌ك ئازادیی گه‌لی خۆی ده‌بینێت و قاره‌مانانه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه دژی داگیركه‌ران شه‌ڕ ده‌كات. له زۆر مه‌یدانی گه‌ریلاكان خه‌بات ده‌كات و دواتر ڕوو له باكووری كوردستان ده‌كات. هاوڕێ سه‌ما له باكووری كوردستانیش به جۆش‌وخرۆش و فیداكاری تێده‌كۆشێت و تا ساتی شه‌هیدبوونی له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد و ڕێبه‌رایه‌تی شه‌ڕی كردووه.
هاوڕێ ئاگرین تێكۆشین كه ساڵی ١٩٩٠ له مێردین له‌دایكبووه، له ته‌مه‌نی لاوی‌دا تێكۆشانی ئازادی ده‌ناسێت و له به‌رانبه‌ر ئاسیمیلاسیۆن (تواندنه‌وه) و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ساڵی ٢٠١٤ ڕوو له چیاكانی كوردستان ده‌كات. هاوڕێ ئاگرین له‌نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلادا زۆر ئه‌رك وه‌رده‌گرێت و به به‌رپرسایه‌تییه‌كی گه‌وره ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای ژنی ئازاد-ی ڕێبه‌رایه‌تی قووڵ ده‌بێته‌وه، دواتر ڕوو له‌و خاكه ده‌كات كه لێی له‌دایكبووه. له‌م پڕۆسه‌یه‌دا تا دوایین سات له‌پێناو ئازادیی گه‌لی كورد دژی دوژمن شه‌ڕ ده‌كات.
ڕۆژی ٨ی ئایار\١٨ی گوڵان هاوڕێیانی ئێمه سه‌ما ئاگرین له دژی سه‌ربازانی دوژمن قاره‌مانانه شه‌ڕیان كردووه و له مێردین كه گه‌ل، باوه‌ڕی و كولتووره جیاجیاكان پێكه‌وه تیایدا ده‌ژین، به ئاگری دڵه گه‌شه‌كه‌یان تێكۆشینه‌كه‌یان واتادار كردووه. ئێمه له كه‌سایه‌تیی خانه‌واده‌ی هێژای هه‌ردوو هاوڕێماندا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ته‌واوی گه‌لی وه‌ڵاتپارێزی كوردستان ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین ئه‌و به‌هایانه بپارێزین كه هاوڕێیانی ئێمه ئافراندوویانه، یادی ئه‌وان به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه و تێكۆشینه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
s.m