هه‌په‌گه یادی ٥ گه‌ریلای كرده‌وه كه له خواكورك و ئاڤاشین شه‌هید بوون
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له هه‌رێمه‌كانی خواكورك و ئاڤاشین شه‌هید بوون.
هه‌په‌گه ناسنامه‌ی ٥ گه‌ریلای ڕاگه‌یاند كه له هه‌رێمه‌كانی خواكورك و ئاڤاشین شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له ڕاگه‌یه‌نراوی ٣ی حوزه‌یران\١٣ی جۆزه‌ردان-دا ڕامانگه‌یاندبوو كه هێزه‌كانمان له هه‌رێمی خواكورك-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا دژبه هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر، چالاكییه‌كیان له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی شه‌هید ده‌روێش كردووه و له ئه‌نجامدا ٩ سه‌رباز كوژراون. هه‌روه‌ها به ڕای گشتیمان ڕاگه‌یاندبوو كه له چالاكییه‌كه‌دا هاوڕێیانی ئێمه برووسك و مزگین پاش ئه‌وه‌ی به ڕۆحی به‌رخۆدانی فیدایی له به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران شه‌ڕیان كردووه، شه‌هید بوون. هاوڕێیانی ئێمه برووسك (فه‌یسه‌ل ئاماچ) و مزگین (مه‌دینه چیفتچی) له خواكورك دژی هێرشی داگیركاری به تاكتیك و ڕێبازی سه‌رده‌می نوێ له یه‌كینه‌كانی دوژمنیان داوه. له دژی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست داستانی قاره‌مانه‌تییان نووسیوه و شه‌هید بوون.
له كاتی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا، ڕۆژی ٢ی حوزه‌یران\١٢ی جۆزه‌ردان له هه‌رێمی ئاڤاشین-ی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هاوڕێیانی ئێمه ئازاد (سه‌رهات كارتاڵ)، چیا (جوبرائیل بووڵووت) و ڕه‌شید (محه‌مه‌د ئیرته‌گون) كاتێك دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر تێده‌كۆشان، شه‌هید بوون.
ناسنامه‌ی شه‌هیدان:
ناسناو: برووسك ده‌نیز
ناو و پاشناو: فه‌یسه‌ل ئاماچ
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: لیمان - حیكمه‌ت
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٢ی جۆزه‌ردان - خواكورك
ناسناو: مزگین پیر
ناو و پاشناو: مه‌دینه چیفتچی
شوێنی له‌دایكبوون: جۆله‌مێرگ
ناوی دایك و باوك: سه‌بیحه - ڕه‌مه‌زان
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٢ی جۆزه‌ردان - خواكورك
ناسناو: ئازاد سیسه‌ر
ناو و پاشناو: سه‌رهات كارتاڵ
شوێنی له‌دایكبوون: ئامه‌د
ناوی دایك و باوك: ئه‌رده‌م - حه‌نیفه
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٢ی جۆزه‌ردان - ئاڤاشین
ناسناو: چیا ڕها
ناو و پاشناو: جوبرائیل بووڵووت
شوێنی له‌دایكبوون: ڕها
ناوی دایك و باوك: سه‌عیده - عه‌بدوڵا
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٢ی جۆزه‌ردان - ئاڤاشین
ناسناو: ڕه‌شید سه‌ردار
ناو و پاشناو: محه‌مه‌د ئیرته‌گون
شوێنی له‌دایكبوون: شرنا‌خ
ناوی دایك و باوك: مریه‌م - ئه‌نوه‌ر
كات و شوێنی شه‌هیدبوون: ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩\١٢ی جۆزه‌ردان - ئاڤاشین
دژبه هێرشی داگیركاریی سوپای توركی فاشیست بۆ سه‌ر هه‌رێمی خواكورك، هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌رخۆدانێكی مێژوویی ده‌كه‌ن. هه‌ڤاڵانی ئێمه به تاكتیك و ته‌كنیكی نوێ هێزه‌كانی داگیركه‌ر شۆك ده‌كه‌ن. ڕێگه به هێزه فاشیسته‌كان ناده‌ن كه هه‌زار ساڵه ده‌یانه‌وێت كوردستان داگیر بكه‌ن. به گورزلێدانی تووند و به ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاپۆیی ده‌یسه‌لمێنن كه له‌سه‌ر بڕیاری «ڕێگه به داگیركاری نادرێت»ن.
هاوڕێیانمان مزگین و برووسك كه به‌شدارییان له‌م به‌رخۆدانه مێژووییه‌دا كرد، گورزی تووندیان له دوژمن دا. هاوڕێیانمان برووسك ده‌نیز و مزگین پیر كه له كاتی جیاوازدا هاتوونه‌ته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان، به‌گه‌نجی و به تایبه‌تمه‌ندییه دینامیكییه‌كان و زیره‌كییان، له هه‌رێمی خواكورك بوونه گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ. هاوڕێیانمان كه به فیداكار و دڵسۆز ناسرابوون، كاتێك له دژی هێرشی داگیركاریی دوژمن شه‌ڕیان ده‌كرد، له چیا ئازاده‌كانی خواكورك بوونه سمبوولی فیداكاری و قاره‌مه‌نه‌تی و شه‌هید بوون.
هه‌ڤاڵانی هه‌رێمی ئاڤاشین ڕه‌شید، ئازاد و چیا، به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی هێزه‌كانی دوژمن شه‌هید بوون. هاوڕێیانمان ڕه‌شید سه‌ردار، ئازاد سیسه‌ر و چیا ڕها كه به‌قووڵی خاوه‌نی هه‌ستی كوردستانی بوون و مێتینگه‌ریی ده‌وڵه‌تی توركیان ڕه‌ت كرده‌وه و بوونه شه‌ڕڤانی ڕاستی، له كاتی جیاوازدا هاتنه نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه‌مان. له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به‌شدارییان كردووه له تێكۆشان، ناوی فه‌رمانده ئه‌فسانه‌ییه‌كانی بزووتنه‌وه و گه‌له‌كه‌مانیان له خۆیان نا و بوونه شه‌ڕڤانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكۆداری ئه‌و فه‌رمانده گه‌ورانه‌ی ئێمه. به فیداكاری، دیسپلین و دڵنیایی له هه‌موو بواره‌كانه‌وه بوونه سه‌رچاوه‌ی وره.
هاوڕێیانمان مزگین، برووسك، ڕه‌شید، ئازاد و چیا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه چوونه ڕیزی كاروانی نه‌مرانی كوردستان. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئه‌و ئاڵای ئازادییه‌ی له هاوڕێیانی خۆمان وه‌رگرتووه، به ئازادیی ڕێبه‌رایه‌تی و كوردستان بیگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن. سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده وه‌ڵاتپارێزه‌كانی هاوڕێ هێژاكانمان و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین.
s.m