هونەرمەندا وچین وتوێژەکانی سلێمانی بۆ ڕۆژئاوا لە سەرشەقام بوون

ئەمرۆ بە پێشەنگایەتی هونەرمەندانی باشوری کوردستان و بەشداری هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا، لە شاری سلێمانی چالاکێکی بەرفراونیان لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا.

چالاکیەکانی گەلی باشوری کوردستان بۆ پشتگیری بەرخودانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە دوای نێوەری ئەمرۆ بە پێشنەگایەتی هونەرمەندان خۆپێشاندانێکی جەماوری لە شاری سلێمانی بەرێوە چوو، سەرەتای چالاکیکە لە سەهۆڵەکەی شەقامی سالم دەستیپێکرد و دواتر بە خۆپێشاندان بەرەو باخی گشتی  شارەکە بەرێکەوتن.

لە ڕێپیوانکە دروشمەرکانی ڕۆژئاوا نیشتمانە، خەمی هەموومانە دەوترایەوە، دەوای ئەوەی چالاکەوانان  گەیشتن بە باخی گشتی شارەکە چەند پەیام و بەیانەمیکیان خوێندەوە کە جەختیان لە یەک ڕێزی و کۆدەنگی گەلی کورد لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژژئاوی کوردستان دەکردەوە وهونەرمەندان ڕایانگیاند ئێمە وەک هونەرمەدانی باشوری کوردستان لە پشتی گەل و شەڕڤانانی خۆمانین، بێگومان ئیرادەی گەلی کورد و شەرڤانان بەرامبەر ئیرادەی فاشتی ئەردۆغان سەردەکەوێت.

چالاکیەکەدەیان هونەرمەدنی ناوداری باشوری کوردستان تێدا بەشدار ببون لە کاتی بەرێوە چونی چالاکیکە بەرهەمی هونەریان پێشەکەش کرد و کە جەختیان لە خەبات و تێکۆشانی خەباتی گەلی کورد دەکردەوە دژی داگیرکەران، بە بەرهەمەکانیان پشتگیری خۆیان بۆ شەرڤانان دووپاتکردەوە.

لە درێژەی چالاکیەکە مەسعود حەسۆ بەرپرسی نوێنەرایەتی خۆسەری دێموکراتی ڕۆژئاوای کوردستان قسەیکرد و سوپاسی هاوڵاتیانی باشوری کوردستانی کرد کە هاو خەم پاڵپشتە لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان، هەروەها ڕاشیگیاند ئەوەی وایکرد کە ئاگربەست لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتە کایەوە ئەنجامی بەرخودان و تێکۆشانی گەلی کورد و شەرڤانەنە.

ک-ش