هونەرمەندانی کورد کار بۆ یەكێتی نەتەوەیی دەکەن

هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری سڵیمانی بە مەبەستی هەوڵدن بۆ یەکێتی و یەکرێزی  لە نێوخۆی نێو ماڵی کوردی کۆبوونەوەیەکی کراوەیان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی ئەو هەوڵەی هونەرمدانی کورد کە لە ئەوروپا دەستیان پێکردوە بەمەبەستی یەكێتی و یەكرێزی نەتەوەیی ئەمرۆ بە شێک لە هونەرمەندانی  گۆرانی بێژ، موزیک ژەن، شیوەکار و بوارە جیا جیاکانی  چوار پارچەی کوردستان لە هۆڵی دیالۆک لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیکی کراوەیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هونەرمەندان ئاماژەیان بە مەترسیەکانی سەر گەلی کورد کرد و یەكیتی و یەکریزیان بە وڵام زانی بۆ ئەو هێرشانەی لەسەر گەلی کورد هەیە.

هونەرمەند خەلیل خەمگین یەکێک بوو لەو هونەرمەندانە لە کۆ بوونەوەکە دا بەشدار بوو، پەیامێکی ئاڕاستەی هونەرمەندان کرد و وتی:"سیاسیەکان ئەرکی خۆیان پێک ناهێنن کار ناکەن بۆ یەكێتی و یەکڕیزی گەلی کورد، دەبێت ئێمە وەک هونەرمەندان کە وێژدانی کۆمەڵگاین فشار بخەینە سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی دروست بکەن، بە هونەرکەمان گەلی کورد زیاتر لە یەکتر نزیک بکەینەوە."

 هوونەرمدان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت لە ئیستادا هەموو هونەرمەندێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات بۆئەو مەبەستەش بڕیاریاندا بە پێکهێنانی پلاتفۆرمێکی هونەرمەندان کە پێک دێت لە ٢٠ هونەرمەندی بوارە جیاوازەکان کە لە داهاتوو دا ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کۆنسێرت ساز بکەن، بۆ پشتیوانی یەکێتی و بەکڕیزی نەتەوەی کورد.

هاوکات ئەو پلاتفۆرمەی هەونەرمەندان لە داهاتودا هەماهەنگی دروست دەکات لەگەڵ هونەرمدانی کورد لە ئەورپا و دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی بتوانن کاری فراوان بەهاوبەشی ئەنجام بدەن و  هەماهەنگی زیاتر دروست بکەن لە نێوان هونەرمەدان.

ز.ش