هیوایەکی بێکۆتایی لەسەر پێکەنین
پێکەنین لە هەموو کەس دێت، بەڵام لە هەندێک کەس زیاتر دێت، چونکە رێگەی راستییان هەڵبژاردووە و شانیان داوەتە بەر. کاتێک دەگەنە حەقیقەت جوان دەبن و پێکەنینان جیاواز دەبێت .
پێکەنین لە هەموو کەس دێت، بەڵام لە هەندێک کەس زیاتر دێت، چونکە رێگەی راستییان هەڵبژاردووە و شانیان داوەتە بەر. کاتێک دەگەنە حەقیقەت جوان دەبن و پێکەنینان جیاواز دەبێت .
گەلهات (ئەیلول) جاندا، ئەکرەم شیشمەک ١٥ی ئابی ١٩٩٣/ ٢٤ی گەلاوێژ لە بسملێ-ی ئامەد لەدایک دەبێت، دەبێتە سیمبۆلی بەرخودانی ئامەد. گەریلا گەلهات رۆڵەی بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزە، لە منداڵییەوە بەردەوام خەریکی لێگەڕان بوو، دوای ئەوەی کە ئامادەیی لە ئامەد تەواو دەکات، لە چەولک زانکۆ دەخوێنێت. گەلهات جاندا کە لەوێ فێری زۆر راستیی دەبێت، قڕکردنی زمان و ئاڵا لە خوێندنگەکان قبول ناکات. گەریلا گەلهات کە لەناو خەباتی سیاسی و گەنجان کاردەکات، سیاستە چەپەڵەکانی دوژمن بە ڕوونی دەبینێت و بریار دەدات ببێتە گەریلا. بەهۆی ئەوەی کە ئیتر کاری سیاسی و گەنجا بە تەنیا تێری ناکات، خۆی بە کەم دەبینێت، بەو بڕیارەوە لە ٢٠١٤ بەشداری ریزەکانی گەریلا دەبێت.
گەریلا گەلهات بەو شێوەیە باسی بەشداربوونی خۆی دەکات: "٧ی ئەیلولی ٢٠١٤/١٦ی خەرمانان تێگەیشتم، وەکو هەر گەنجێکی کوردستان پێویستە منیش بەشداریی ریزەکانی گەریلا ببم. ٨ی ئەیلولی ٢٠١٤/١٧ی خەرمانان لە لیجە بەشداری ریزەکانی گەریلا بووم. دوژمن بە دڕندەیی یاری بە خاک، زمان، کەلتور و مرۆڤایەتی دەکات. کاتێک من بەشداری ناو ریزەکانی پەکەکە بووم، لەگەلێک لایەنەوە سەرم سوڕما، ئەو پەکەکەی لەناو سیستمەدا ئێمە ناسیمان و لەگەڵ ئەو پەکەکەی کە لەناو ریزەکانیدا بووم، زۆر جیاواز بوو. پێموابوو کە لە چیا هەلومەرجەکان زۆرسەختن و من بە ئاسانی فێری نەبم. بەڵام دوای ئەوەی کە بەشداری ریزەکانی گەریلام کرد، بە هۆی رێبەر ئاپۆ و ئەو رێبازەی کە هەڤالانی نیشانیان دام، نهنێنی ئەوەم دۆزییەوە کە بتوانم بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵ ببم، ئەوە حەقیقەتی ژیانە.
ژیانێکی دادمەندە، بە هاوڕێیەتی ئێرە، مرۆڤ دەتوانێت بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵ بێت. دوای ئەوە کە بەشدار بووم، زیاتر خەریکی کاری گومرک بووم، کارەکانی گومرک زیاتر کاری ناو خەڵک بوو. بەو شێوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ خەڵک زیاتر بوون. کاتێک ئێمە شانمان دەدایە بەر گەلەکەمان، لەناو سیستمدا ئێمەش وەکو ئەوان دەژیاین. راستی رێبەرایەتی پەکەکە تێگەیشتین کە ئایدیۆلۆژیایە کە مرۆڤ خۆڕاگر دەکات. کەوتمە ژێر کاریگەریی ژیانی کۆمیونال و پەیوەندییەکانی هاوڕێیەتیی پەکەکە. لەناو رێکخستنیشدا زۆر لەژێر کاریگەریی رۆحی گیانفیدایی هاوڕێکانم بووم".
لە ئێلک شەهید بوو
گەریلا گەلهات کە دوای مانەوە لە باشوور، بە پێشنیاری خۆی دەگوێزرێتەوە بۆ باکوور، ئاوها باسی ئەزموونەکانی خۆی دەکات: "چوون بۆ باکوری کوردستان هەستێکی زۆر جیاوازە، لەسەر ئەو خاکەی کە لێی دەژین، هەموو جۆرە گوشار و زۆردارییەکی دوژمنمان بینی، ئێستاکەش دەچین لەدژی دوژمن شەڕ دەکەین. شەڕێکی هەمەلایەنە، لەڕووی ژیان، لەڕووی سایکۆلۆژییەوە، ئەو گەلە شایانی هەموو شتێکە. بەتایبەتی ئەو گۆشەگیرییە قورسەی سەر رێبەرایەتی قبول ناکرێت."
ئامادەین بۆ رێبەرایەتی گیانی خۆمان بەخت بکەین. مرۆڤ ناتوانێت هەستی خۆی دەربڕیت. ئەوە هەستێکی زۆر گەورەیە، منیش لەناو تیپی بۆتاندا بووم. بۆتان وەکو قەڵای بەرخۆدان دەناسرێت، بەو هەستانەوە دەچینە باکور. هەتا رێبەرێتی گەلی کورد و گەلی کورد ئازاد بێت، هەموو گەریلایەک تا دوا دڵۆپی خوێنی خۆی بەرخودان دەکات و شەڕ دەکات. دەوڵەتی تورک دەبێ بزانێت شەهید دەدەین، بەڵام هەزارانمان لەدایک دەبن و دێنە چیا." گەریلا گەلهات لە ٢٠١٥ لە ئێلکێ. لە کاتی ئۆپەراسیۆنی شۆرشەر لە شەڕی دژی دەوڵەتی تورک لەگەڵ ١٣ هەڤاڵی دیکە شەهید دەبن.
ک-ش